یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   خۆتان له‌ دوگمه‌ی ئایه‌تی قورئان بپارێزن    *****    *****   له‌ به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنه‌کان: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆڵی خۆی ببینێت    *****    *****   هه‌ولێر: شاندێكى باڵاى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرسى ڕيفراندۆم ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   بڕی راده‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ئه‌مساڵ دیاری كرا    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى كۆمه‌ڵێك چالاكى سنوره‌كه‌ى ده‌كات    *****    *****   چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   رۆژى شه‌ممه‌؛ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی دكتۆر وشیار ئیسماعیل
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/11/2016 : 10:07:31
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

(وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ)

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 22/23-11-2016 كه‌سانێكی نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی زانایی ئایینی دكتۆر وشیار ئیسماعیل پێشنوێژو وتارخوێن لە مزگەوتی عومەر بندیانی گەڕەکی شادی شاری هەولێر، به‌ گوله‌ تیرۆریان كردووه‌.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ترسنۆكه‌و تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ هه‌رچی زوو ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ بدۆزرێنه‌وه‌و بدرێنه‌ دادگا.

دكتۆر وشیار وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی و وتاربێژێكی كارا رۆڵێكی ئیجابی گه‌وره‌ی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ هه‌بوو، هه‌میشه‌ قسه‌كانی له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی پێگه‌یاندن چڕ ده‌كردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌نگێكی دلێرو به‌رزیش له‌ دژی فیكری تووندڕه‌وی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان، بۆیه‌ به‌ شه‌هیدكردنی، وێڕای ئه‌وه‌ی چووه‌ كاروانی شه‌هیدانی مزگه‌وت و مینبه‌ر، له‌ هه‌مان كاتدا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتیمانی و مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، چونكه‌ رۆژگاری پڕ له‌ گێژاوی ئه‌مڕۆ پێویستی به‌و ده‌نگه‌ هێمن و بنیاتنه‌رانه‌ هه‌یه‌، به‌مه‌ش تیرۆركردنی دكتۆر وشیار ته‌نها له‌ دژی خانه‌واده‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو دژی ده‌نگی مینبه‌رو مزگه‌وت و خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بوو.

لێره‌وه‌ داوا له‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنه‌وه‌و، پیشانی هه‌موو دونیای بده‌ن كه‌ تاوانباران هه‌ر كێ بن و له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن ده‌بێ به‌ سزای خۆیان بگه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی له‌ ناخی خه‌ڵك و هاوڵاتیان دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامێكی گه‌وره‌ی بێ متمانه‌یی دروست ده‌كات، كه‌ به‌ زیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی تیرۆركردنی زانایانی مێزه‌ر سپی مه‌ترسی و پێشینه‌یه‌كی زۆر خه‌ته‌رناكه‌و هه‌ڕه‌شه‌كی گه‌وره‌و راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

23/11/2016