یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
چه‌مچه‌ماڵ: ته‌قه‌ له‌ ماڵی به‌رپرسی لقی زانایان ده‌كرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2017 : 12:39:50
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌یانی رۆژی 22/2/2017 چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ ماڵی مامۆستا مه‌لا عبد الوهاب سه‌نگاوی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد، له‌ ئاكامدا گوله‌كان به‌ به‌ر خانووی ماڵه‌كه‌یی‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتن، خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بوو.

لێره‌وه‌ جارێكی تر ناڕه‌زایی‌و نیگه‌رانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌ نه‌شیاوو ناشارستانیانه‌ی ده‌رهه‌قی هاوڵاتیان ده‌كرێن له‌ كوشتن‌و ته‌قه‌لێكردن، بێگومان ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر گیان‌و ماڵی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی، كه‌ وێڕای ئه‌ركی گرانی ژیانیان، له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێكی دانه‌بڕاون له‌ ئازارو ناخۆشی‌و خۆشییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه‌ ده‌رهه‌قیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵك‌و تێكدانی گیانی هاوكاری‌و به‌پیریه‌كه‌وه‌چوونه‌.

به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌زگاو هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ ده‌زانین تاوانبارانی ئه‌م رووداوه‌ بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه‌ دادگاو به‌ یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ درزێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ تێكدانی ئارامی‌و نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتیان.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

23/2/2017