یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی موفتی عێراق ده‌رباره‌ی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/04/2017 : 13:58:49
قه‌باره‌ی فۆنت

روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی موفتی عێراق ده‌رباره‌ی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك

چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو كه‌‌ گوێبیستی لێدوانه‌كه‌ی (دكتۆر مه‌هدی سمێدعی) سه‌رۆكی به‌ناو خانه‌ی فه‌توای عێراق بووین، كه‌ له‌ رۆژی (2/4/2017) ده‌ریكردو، داوا له‌ گه‌لی كورد ده‌كات له‌ خوا بترسن و ئاڵای عێراق له‌ شاری كه‌ركوك به‌رز بكه‌نه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌لی كوردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارن له‌و ده‌ره‌نجامه سه‌لبی و نه‌رێنیانه‌ی دروت ده‌بن به‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك.‌

به‌ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانی و بێئومێدییه‌ موفتی عێراق خۆیی و ده‌زگاكه‌ی بخاته‌ ناو ململانێ سیاسییه‌كان، چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستووریه‌و په‌یوه‌ندی به‌ فه‌تواوه‌ نییه‌، هه‌مووانیش له‌ ساڵانی رابردوودا ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ كاولكاریانه‌مان بینین كه‌ به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی فه‌توای ئایینی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ سیاسی و ململانێ تائیفی و ده‌مارگیری مه‌زه‌بی دروست بوون و، هه‌رچی به‌ڵاو ناسۆرییه‌ به‌سه‌ر عێراقی نوێیان هێناو تا ئێستاش هه‌ر به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ پێی ده‌ستووری عێراق ناوچه‌ی جێناكۆكن، بۆیه‌ ئاساییه‌ ئاڵای كوردستانیش شان به‌ شانی ئاڵانی عێراق به‌رز بكرێته‌وه‌، هیوادارین جه‌نابی موفتی واز له‌م ده‌سته‌واژه‌ ئازاربه‌خشانه‌ بێنێت كه‌ بۆشایی زیاتر له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عێراق دروست ده‌كات و له‌مپه‌ر له‌ پێش هه‌وڵه‌كانی چاكسازی داده‌نێت، چونكه‌ چاوه‌ڕوان بووین له‌م جۆره‌ ده‌زگا ئایینیانه‌ ببنه‌ هاریكاری چاكسازی و گه‌شه‌ به‌ گیانی برایه‌تی بده‌ن، نه‌ك ببنه‌ ده‌ست كه‌لا به‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌ی فیتنه‌و ئاژاوه‌ دێننه‌وه‌و گیانی رق بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، دواجار ده‌بێته‌ مایه‌ی خوێنرشتن.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

3/4/2017