یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی   
پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆڵی خۆی ببینێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2017 : 02:14:30
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایانی ئایینی، وتاربێژان و پێشنوێژو قورئانخوێن و بانگخوازان ده‌که‌ین، که‌ هه‌وڵ و ماندووبونێکی زۆریان چه‌شت له‌ پێناوی به‌ڕێکردنی ره‌مه‌زانێکی پڕ به‌ره‌که‌ت، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ راگه‌یاندنه‌کان ده‌که‌ین که‌ رێزو حورمه‌تی زۆری ئه‌م مانگه‌یان گرت، له‌ هه‌مان کاتیشدا نایشارینه‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌کان وه‌کو پێویسته‌ ره‌چاوی پیرۆزی ئه‌م مانگه‌و هه‌ست و سۆزی رۆژوه‌وانانیان نه‌گرت، به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌ی پارشێوانی ته‌له‌فزیۆنی رووداو، که‌ دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دان و، چه‌ندین جار به‌ ته‌له‌فۆن راگۆڕینه‌وه‌مان کرد.

ئێمه‌ گله‌ییمان له‌ ناونیشانی بابه‌ته‌کان و پرسیاره‌کان نییه‌، به‌ڵکو سه‌رنجی ئێمه‌ له‌سه‌ر کاته‌که‌و شێوازی پرسیارکردن بوو، چونکه‌ به‌رنامه‌ی پارشێوان تایبه‌ته‌ به‌ خه‌ڵکی رۆژووگر، بۆیه‌ ئه‌و کاته‌ چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد بابه‌تگه‌لێکی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك پابه‌ندی قسه‌کانیان نه‌بوون، به‌ڵکو به‌رده‌وامبوون له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی گومان و رێزنه‌گرتن له‌ هه‌ستی رۆژووه‌وانان، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ کاتی خستنه‌ رووی بابه‌ته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجیان وروژاندنی گومان بوو، به‌ دوای کاتێکی ئارام و حه‌سانه‌وه‌ی رۆحی نه‌ده‌گه‌ڕان و، ده‌رفه‌تی ته‌واویشیان نه‌ده‌دا میوانه‌کانیان، ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆری هاوڵاتیان و مامۆستایانی ئایینیان نیگه‌ران کردبوون.

ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش خستۆته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ، چونکه‌ بڕیار وابوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتاری مزگه‌وته‌کان بخاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش راگه‌یاندنه‌کان، به‌ڵام وا دیاره‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری که‌مترین پابه‌ندیی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئامانج ته‌نیا به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی وتاری مزگه‌وته‌کان بێت، بێگومان ئه‌م هه‌وڵه‌ تاک لایه‌نه‌ش به‌رهه‌می پێویستی نابێت و، خودی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تیش له‌و باره‌وه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

23/6/2017