یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد    *****    *****   ڕاگه‌یه‌نرا‌وی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييهات    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد   
جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/06/2017 : 00:14:18
قه‌باره‌ی فۆنت

جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌ ته‌واوی موسڵمانانی جیهان و کوردستان ده‌که‌ین، خوای گه‌وره‌ تاعه‌ت و عیباده‌تی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بکات و ده‌پاڕێینه‌وه‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ گوڕو تینێکی زۆره‌وه‌ له‌ خزمه‌ت موسڵمانانی کوردستان بوون.

بێگومان ره‌مه‌زان هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و لێبووردنه‌، هیوادارین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ گیانی ته‌بایی و برایه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك بکه‌ن و کۆتایی به‌ ململانێ سه‌قه‌ته‌کانیان بێنن، که‌ هیچ خۆشییه‌کی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه‌، به‌ڵکو پێکه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی برۆین و کۆتایی به‌ نه‌هامه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریه‌کان بێت و ئاشتی باڵ به‌سه‌ر وڵات و بکێشیت و سه‌رجه‌م پێکاته‌ ئایینی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان برایانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ژیاین.

دووباره‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

29 ره‌مه‌زانی 1438

 

25/6/2017