یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد    *****    *****   ڕاگه‌یه‌نرا‌وی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييهات    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد   
روونکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی کوشتنی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێرێ
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/07/2017 : 14:01:25
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7/7/2017) مامۆستا (مه‌لا حازم صدیق عه‌لی) ناسراو به‌ مه‌لا (ئه‌حمه‌دی دێرێ) وتارخوێنی مزگه‌وتی ره‌حمان له‌ قه‌ڵادزێ، دوای ته‌واوکردنی وتاری هه‌ینی له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وت به‌ رێژنه‌یه‌ك گوله‌ شه‌هید کرا.

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌که‌ین، جا له‌ژێر هه‌ر ناوو بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، لێره‌وه‌ داوا له‌ دام ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به‌ زووترین کات سه‌ره‌داوی رووداوه‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن و، تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نن، چونکه‌ ئه‌مه‌ وێڕای کوشتنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژیکردنه‌ بۆ سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌و پێیه‌ی حکومه‌ت مزگه‌وت وه‌ك به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌کانی خۆی ده‌زانێت، له‌ هه‌مان کاتدا بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت، دیاره‌ پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره‌ مامۆستایه‌کی دیکه‌ رفێندراوه‌و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه‌. بۆیه‌ هه‌ر که‌م و کوڕی و خه‌مساردییه‌ك دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

7/7/2017