یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا مصطفى قیرژەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی دەکات    *****    *****   هەولێر: بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری گفتوگۆیەکی کراوە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسوڵ سورەدێی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات   
له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا: زانایان پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2017 : 09:14:45
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا: زانایان پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

47 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ 21/9/1970 یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ ده‌ڤه‌رێكی ئازادو له‌ سایه‌ی حوكمڕانی گه‌لی كوردستان و له‌ژێر ئاڵای كوردستان دامه‌زرا.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رێكخراوه‌كه‌مان كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی كۆچی، وێڕای پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانمان، له‌ بارودۆخ و قۆناغی ئێستامان هه‌ست به‌ هه‌مان گه‌رموگوڕی و خڕۆشانی رۆژانی سه‌ربه‌رزی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاته‌ی سه‌یداو مه‌لایانی كوردستان ژێرده‌ستی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری حكومه‌تی ئه‌و سای عێراقیان ره‌تكرده‌وه‌، هه‌موویان ئاماده‌بوون به‌ره‌و شاخ و چیاكانی كوردستان و ناوچه‌ ئازاده‌كان كۆچ بكه‌ن، به‌ كرده‌یی ببنه‌ پێشمه‌رگه‌و هاریكاری هێزه‌كانی به‌رگری له‌ گیان و نامووس و سامانی كوردستان.

بۆیه‌ كه‌ ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێت، به‌ هه‌موو هێزو توانایه‌كمان پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ ئه‌ركێكی پیرۆزی سه‌رشانی هه‌موو كوردێكی ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ ئازاره‌كان بێنین و، بگه‌ینه‌ ئاواتی له‌مێژینه‌مان، به‌تایبه‌تی هاوكاتبوونی ئه‌م یاده‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ زیاتر هانمان ده‌دات، به‌ره‌و خۆشه‌ویستی نیشتیمان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی بڕۆین.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی پڕ له‌ دادگه‌ری و یاساسه‌روه‌ری ببینین، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی گه‌شاوه‌تری  ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ینه‌وه‌.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

 

20/9/2017