یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/03/2018 : 17:23:20
قه‌باره‌ی فۆنت

یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

لای هه‌موو كه‌سێك روونه‌ كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌هامه‌تی و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی زۆر ترسناك و مه‌ترسیدار، ئه‌مه‌ش وای كرد فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ده‌ست بكه‌نه‌ خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی ده‌وامه‌كه‌یان، ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له‌ ساته‌وه‌ختی ده‌رچوونی بڕیاری پاشه‌كه‌وته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئێستا هه‌موو كاتێك ناڕازیبوونی خۆمان ده‌ربڕیوه‌و له‌ هه‌موو سه‌ردان و دانیشتن و دیداره‌كانمان جه‌ختمان له‌سه‌ری كردیته‌وه‌و چه‌ندین جاریش به‌یاننامه‌مان له‌سه‌ری ده‌ركردووه‌، به‌تایبه‌تی ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی له‌ دۆخێكی یه‌كجار خراپ و دژوارو پڕ نه‌هامه‌تی دایه‌، وێڕای مووچه‌ی که‌م، كه‌مترین ده‌رفه‌تی كاركردن و ئیشی زیاده‌یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌وپه‌ڕی ناخۆشی و كۆله‌مه‌رگییه‌وه‌ پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و به‌ هه‌ناسه‌ی قولی پڕ ئه‌سه‌فه‌وه‌ به‌ دیار منداڵه بێنازه‌كانیان داده‌نیشن.

بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان كه‌ به‌ وردی چاودێری ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌كه‌ین، پشتگیری له‌ داوا ره‌واكانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێنن و ژیانێكی شایسته‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگێڕنه‌وه‌. به‌ پێویستیشی ده‌زانین هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێكه‌وه‌ هاوكار بن بۆ كۆتاییهێنان به‌م بابه‌ته‌، خه‌می سه‌ره‌كیان پاراستنی ئارامی کوردستان و چاككردنی بارو گوزه‌رانی هاووڵاتیان به‌ گشتی و فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی بێت. بێگومان گه‌ل و میلله‌تێك كه‌ له‌ كۆن و نوێوه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ئازارو ناخۆشییه‌كی گرتووه‌ شایانی جوانترین ژیانه‌.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

26/3/2018