یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ مامۆستا مه‌لا ئيحسان و مامۆستا مه‌لا وه‌يسى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا محمد طاهر ڕێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   ئه‌بوزه‌بى: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى له‌ كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تيدا ده‌كات    *****    *****   چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا شێخ عبدالله‌ى كانی چناری كۆچی دوایيكرد   
ڕاوێژکاری
به‌رواری دابه‌زاندن: 2012-09-09 15:22:01
قه‌باره‌ی فۆنت
  پرسیار :
سلاو وريزم هة ية بو ئيوة وة دةستخوشيتان لة دةكةك بو ئةم كارة بيروزة وسايتة جوانةكةتان برسيارةكةم هةية ئايا ئةم كوناهانة جين كة خواى كةوره بة هيج شيوة لى خوش نابيت ؟
   وەلام :

سڵاوی خوای گەورە لە جەنابیشت بێت

ئەگەر مرۆڤی موسڵمان بە تەواوی تۆبە بكات‌و، گەڕانەوە‌و پەشیمانی لە گوناه‌و سەرپێچییەكانی دەرببڕێت‌و، مەرجەكانی تۆبە لە خۆی بێنێتە جێ، وەك ئەوەی:

واز لە گوناهەكان بهێنێت.

پەشیمانی لە گوناهەكانی دەرببڕێت.

بەڵێن بدات نەگەڕێتەوە سەریان.

ئەگەر پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە، مافی خەڵك بداتەوە، یان گەردنی خۆیان پێ ئازاد بكات.

خوای گەورە بەم شێوازە لە هەموو گوناهەكان خۆش دەبێت.

گوناهەكانی دیكەش خوای گەورە بە رەحمە دەشێ‌ لە هەموو گوناهەكان خۆش ببێت، تەنها هاوبەش پەیداكردن نەبێت بۆ خوا، بە مەرجێك گوناهەكانی دیكەی بە حەڵاڵ نەزانی بن، بەڵام ئەگەر تۆبەی كرد، ئەوە خۆی شیاوی لێ‌ خۆشبوون‌و عەفوو دەكات، بەڵام ئەو گوناهەی پەیوەستە بە مافی خەڵكەوە هەیە، ئەوە لای خەڵكە.