وعليكم السلام
خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزت کات، ئه‌م باسه ئه‌وه‌نده نانکۆکی تێدا نیه که ببێته مایه‌ی کێشه، چونکه زێڕی حه‌ڵاڵی ئافره‌تان زه‌کاتی تێدا نییه مه‌گه‌ر زێده‌رۆیی تێدا بکرێت، زێدهرۆییش به گوێره‌ی کات و سه‌رده‌م دیاری ده‌کرێت، بۆ نموونه له سه‌رده‌مێك ئافره‌تان زۆرترین رێژه‌یان 20 میسقال بووه ئه‌وا 60 میسقال زه‌کاتی تێدا بووه، به‌ڵام له حاڵی ئێساتادا که زۆر له‌وه زیاتر ده‌کرێت ئه‌وا تا رێژه‌که به‌رز نه‌بێته‌وه زه‌کاتی تێدا نییه ئه‌وه‌ش بۆ ئێستاکه 200 میسقال زێره، ئه‌وه له کاتێکدایه که هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه زێڕی ئافره‌تان هه‌ر زه‌کاتی تێدا نییه.