سۆران، تاوتوێكردنی ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی




شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ یاوه‌ری محمد اسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دیانا سه‌ردانی كڵێسای مارگۆرگیسیان كرد له‌ شارۆچكه‌ی دیانا.

له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ یه‌تڕۆن سه‌رپه‌رشیاری كڵێساكانی سنوره‌كه‌ باس له‌ هه‌مانهه‌نگی و برایه‌تی نێوان مه‌سیحییه‌كان و موسڵمانان كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ كرا و باسیش له‌و گرفت و كه‌موكورتییانه‌ كرا كه‌ له‌ سنتوره‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان كردووه‌، هه‌روه‌ك باسیان له‌ بایه‌خدانی پتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاین و ئاینزاكانی كوردستان كرایه‌وه‌.

له‌ كۆتایشدا خولی هاوینه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ بۆ كوڕ و كچانی مه‌سیحی شارۆچكه‌ی دیانا له‌ كڵێساكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.