راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و دەوروبەری هەولێر و راپەرین و شەقڵاوە و شارەزوور و سۆران و كۆیە و زاخۆ) كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی لەسەر جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەت كردەوە و داوای لەبەرێوەبەری ئەوقافەكان كرد بەئاراستەی چاككردنی هەندێك داب و نەریتی كۆمەڵایەتی كرد كە لەلای خەڵكی كوردستان وەك نەریتی ئاینی سەیردەكرێت، وەك مەسەلەی جیاوازی رۆژەكانی پرسە و قورئانخوێندن لەپرسەكاندا،لەمبارەیەوە تەئكید لەسەر چاكسازی و رێكخستنەوەی ئەم كێشە كۆمەڵایەتیانە كرایەوە و بەم نزیكانەش بریار و رێنمایی پێویستی لەسەر دەردەچێت،لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا باس لەزەرورەتی باش بەكارهێنانی موڵكەكانی وەزارەتی ئەوقاف كردەوە و لەسەر كێشەی زیادەرۆیی بەكارهێنانی كارەبا لەمزگەوت و شوێنەئاینیەكاندا بەرێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند كەوا ئێستا وەزارەتی ئەوقاف بڕی 639ملیۆن دینار قەرزارە و ناتوانین ئەم هەموو قەرزە بدەینەوە بۆیە داوا لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە كە لەو قەرزە وەزارەتی ئەوقاف ببەخشرێت و لەگەڵ چاودێریكردنی مزگەوتەكان بۆ ئەوەی كارەباكەی نەدرێتە ماڵ و شوێنی دیكە ،لەهەمان كاتیشدا لەپارەی كارەبا مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان ببەخشرێن.
هەر لەكۆبونەوەكەدا وەزیری ئەوقاف داوای لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكان كرد كە لەگەڵ لقەكانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی سنووری خۆیان هەماهەنگی بەردەوامیان هەبێت و پێكەوە خزمەت بەخەڵكی كوردستان بكەن.
|