دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌عدیل شه‌هاده، كه ساڵانه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ئیمامی مزگه‌وت، به‌شداربووان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، كه ئه‌نجامه‌كان راست نینه‌و، زۆرێك پێیان وابوو، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یێندراون، ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان نییه، بۆیه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی زانایان لێژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ پێداچوونه‌وه به‌و ده‌فته‌رانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌بوو.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به (zanayan.org)ی راگه‌یاند، كه (98) ده‌فته‌ر راستكراونهتهوه، كه به هه‌ڵه خاوه‌نه‌كانیان له‌و وانانه كه‌وتبوون، هه‌ندێك به‌شداربوو له سێ وانه سوودی بینیوه، هه‌ندێك كه‌متر، كۆی ده‌فته‌ره‌كان (98) ده‌فته‌ره، هۆكاره‌كه‌شیان به پێی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ندێكیان به هه‌ڵه كۆكرابوونهوهو، هه‌ندێكیشیان هه‌ر نمره‌یان بۆ نه‌نووسرا بوو، پرسیاری واش هه‌بوو هه‌ر ته‌ماشا نه‌كرابوو.
له‌و باره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌وانه كرد، كه ده‌فته‌ره‌كانیان بۆ راستكرانهوهو، ئومێدیشی بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه خواست له ده‌وری دووهمو ساڵانی داهاتوو ده‌رفه‌تی پتریان بۆ بڕه‌خسێت، هه‌روه‌ها سوپاسێكی گه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كرد، له‌وه‌ی به پیر داخوازی یه‌كێتی زانایانه‌وه هاتو، نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانیان به ئه‌ندامی لێژنه‌كه دانا، تا له ئه‌نجامدا مافی ئه‌وانه نه‌خورا، كه هه‌قی ده‌رچوونیان هه‌بوو.
|