دیمانه: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
له لێدوانێكیدا بۆ (zanayan.org) دكتۆر عومه‌ر قادر سورچی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ئارهقو بیره‌و كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی تایبه‌ت به‌م بواره گووتی:
به شێوه‌یه‌كی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان‌و مه‌ترسی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، له یاسای پزیشكیدا هه‌ر مادده‌یه‌ك پێكهاته‌ی كیمیایی هه‌ڵبگرێت ناوی ده‌بردرێت به ژه‌هر، مادده هۆشبه‌ره‌كانیش زیانی زۆریان له سه‌ر مێشك‌و كۆ ئه‌ندامه‌كانی ده‌مار هه‌یه، كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر ههڵسوكهوتو بیركردنه‌وه‌و خانه‌كانی مێشكدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی ده‌كاته سه‌ر كۆئهندامهكانیو دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان‌و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و ههرسو گورچیله، كه دواجار له‌وانه‌یه مرۆڤ تووشی جه‌ڵته بكات.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێویستی به دانه حه‌بێكی ئیدمان هه‌بێ بۆ پشوو پێ وه‌رگرتن، ئه‌وه ڕه‌نگه پاش مانگێكی دیكه پێویستی به پێنج دانه دهبێو به‌و شێوه زیاد ده‌كات، دواجار وا ده‌كات ئه‌و مرۆڤه ببێته كه‌سێكی بێ توانا له ناو كۆمهڵگاو بێ به‌رهه‌میش بێت، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره له خێزانه‌كان دروست دهكاتو سه‌ر ده‌كێشێ بۆ شتی خرابو ناشایسته.
بۆیه ئامۆژگاریم بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌وه‌یه، كه به‌و په‌ڕی تواناوه ڕێگه له‌و دیاردیه بگرن‌و نه‌هێڵن گهنجو لاوانمان تووشی ئه‌و جۆره خۆ ئیدمانكردنه ببن‌و خۆ پاراستن باشتره له گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ریدا.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی بیره له كوردستانیش دكتۆر عومه‌ر گووتی: ئه‌و كاره شتێكی زۆر خراپه‌و زیانی ماددی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه،، بۆیه من ئاماژه به راپۆرتێكی پزیشكانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، كه ئه‌وان موسڵمانیش نین، تێیدا هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی فێری بیره خواردنه‌وه نه‌بوونه پێویسته به‌و په‌ڕی جددیه‌ته‌وه خۆیان له‌وه دوور بگرن، ئه‌وانه‌ش كه خوویان پێوه گرتووه پێویسته به‌هه‌موو هه‌وڵێك كه‌می بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وازی لێ بهێنن، چونكه ئه‌وان گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یه‌كجار زۆرن‌و پێویسته خۆی لێ بپارێزن، به‌و شێوه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا بانگه‌وازی خه‌ڵك ده‌كرێ واز له بیره بهێنن، باشه ئه‌ی ئێمه‌ی موسڵمان كه شه‌ریعه‌تی خۆمان پێمان ده‌ڵێ خراپه‌و نابێ لێی نزیك بینه‌وه، ته‌نانه‌ت پزیشكانیش به هه‌مان شێوه ده‌ڵێن خراپه‌و بۆ تهندروستیو زیانی زۆری هه‌یه، ده‌بێ زیاتر له‌وان خۆ پارێزی بكه‌ین.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به زیانه‌كانی بیره دهكهنو دهشیخۆنهوه گووتی: ئه‌و په‌ڕی دوا كه‌وتنه كه‌سێك بزانێ زیانی هه‌یه‌و خۆشی لێ نه‌پارێزێ، خوای گه‌وره هۆشی داوه‌ته ئێمه كاری پێ بكه‌ین، بۆ به ده‌ستی خۆمان ببینه هۆكاری تێكدانی عهقڵو نیعمه‌تی خوایی‌و ژیانی خێزانێتی، بۆیه پێویستمان به هۆشیاری هه‌یه له‌و لایه‌نه‌و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ر خێزانێك ئه‌ركیه‌تی به‌و په‌ڕی توندی‌و به‌رپرسیارێتی ئاگاداری مناڵه‌كانی خۆیان بن، چونكه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان تووشی ئه‌و جۆره دیارده هاتن ئه‌وه به ته‌ئكید چاره‌سه‌ری ئاڵۆز دهبێو ده‌شبێته خوێكو له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بێ.
|