ئه‌مڕۆ (4/7/2010) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه له سهرۆكو جێگر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێكهاتبوو، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كرد، به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی كۆنگره‌كه‌یان‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن‌و، هیواداربوون هه‌موو لایه‌ك بتوانن خزمه‌ت به كورد‌و كوردستان بكهنو، هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت بۆ پتر خزمه‌تكردن به زانایانی ئایینی‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان، ئاسۆ ئه‌ڵمانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنان ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه هه‌موو پشتیوانیه‌كی یه‌كێتی زانایانی ئایینی دهكهنو، به‌ڵێنی دا به هه‌موو توانایه‌ك له خزمه‌ت زانایان دابن.
|