ئه‌وقافی سۆران خولێكی فێربوونی ته‌جوید ده‌كاته‌وه‌


شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی قورئانخوێنانی سنوره‌كه‌ به‌ چۆنیه‌تی فێربوونی (ته‌جوید)، له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌شداربووی خوله‌كه‌، خولی فێربوونی (تجوید) كرایه‌وه‌.

دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌ وته‌یه‌كی باسی له‌ گه‌وره‌یی و پیرۆزی قورئان كرد و ئاماژه‌شی دا به‌ گرنگی خوێندنه‌وه‌ی به‌ ره‌وانی و داواشی كرد كه‌ قورئانخوێنانی به‌شداربووی خوله‌كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بڕوانن، راشی گه‌یاند كه‌ له‌به‌رنامه‌مان دایه‌ زیاتر خزمه‌تی قورئانخوێنان بكه‌ین، به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی جۆراوجۆری تر.

خوله‌كه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌خاێنێت و رۆژانه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا و شاره‌زایانی بواره‌كه‌، چه‌ند بابه‌تی پێویست و به‌سوودی بابه‌ته‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن.