دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما: ئه‌و زانا مه‌زنه‌ی كورد، كه (42) ساڵ، له ئه‌مریكادا ژیاوه! ته‌فسیری سه‌رجه‌می قورئانی پیرۆزی به كوردی نووسیوه (پڕشنگی نووری خودا)، ته‌فسیری دكتۆر پۆرتومایه، بۆ قورئانی پیرۆز دكتۆر موزه‌ففه‌ر پۆرتوما، ناوێكی ناسراوه، له فه‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، زیاتر خه‌ڵكانی ته‌مه‌ن مامناوه‌ند، و به ته‌مه‌نه‌كان به‌م ناوه مه‌زنه، و مه‌زنایه‌تی كاره‌كانی ئاشنان، چونكه ئه‌ویش كورده، و سته‌می سته‌مكاران ده‌مێكی زۆر له‌م به‌هه‌شته‌ی كوردستانی دوور خسته‌وه، و له تاراوگه‌دا ژیا، و كه‌سێك نییه، چ كورد، چ هه‌ر زمانێكی تر كه به بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، و به تایبه‌تی فه‌زای پێشكه‌وتنخوازی ئه‌مریكا ئاشنا بێت، و ناوی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی كوردی نه‌بیستبێت. دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له ساڵی (1320)ـی، هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ساڵی(1940)ـی، زاینی، له گه‌ڕه‌كی (جه‌وراوا)، شاری (سنه)ـی، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه، و هه‌ندێكیش پێیان وایه، كه له گوندی (نسڵ)ـی، سه‌ر به هه‌مان پارێزگا هاتۆته دنیا، و ئه‌م بهدیهاتنهیشی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی و زه‌حمه‌تكێش، و نه‌ته‌وه‌ییدا بووه، و سه‌ره‌تای خوێندنی هه‌ر له شاری سنه بووه، و ئاسته‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به پله‌كانی یه‌كه‌م وئاستی نایاب بڕیوه، و دواتر چۆته په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی قوتابیانی ئه‌و كاته، بۆ ئاماده‌كردنی بۆ خوێندنی زانكۆ، و له‌وێ به پله‌ی به‌رز بڕوانامه‌ی دیپلۆمی وه‌رگرتووه، و دوای ئه‌وه چۆته قوتابخانه‌ی (هیدایه‌تی) شاری سنه، كه خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه، به وانه زانستییه‌كان و له وانه‌ی بیركاری، و فیزیادا پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، و هه‌ر له‌وێش بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له بیركاری، و فیزیادا پێ به‌خشراوه، دوای ئه‌م پله‌یه‌ش به‌شداری له تاقیكردنه‌وه سهرانسهرییهكانی ئه‌و كاته‌ی ئێران‌دا ده‌كات، و له سه‌ر ئاستی وڵات پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست ده‌هێنێت، و له زانكۆی تاران وه‌رده‌گیرێت، و ماوه‌ی سێ ساڵ له زانكۆی تاران‌دا ده‌مێنێته‌وه، و له‌وێش وه‌ك قوتابی زیره‌ك ونموونه ناوی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م زیره‌كییه‌ی دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وی زانستی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به مه‌به‌ستی خوێندن و له چوارچێوه‌ی تواناسازی ئه‌و كاته‌دا نێردراوه‌ته ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن، ئه‌و ماوه‌یه دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، تا كاتی به ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا، و ڕێكه‌وتنی كاروباره فه‌رمییه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی، گه‌ڕایه‌وه شاری سنه، وسه‌قز و له‌وێ له بواری خزمه‌ت به قوتابیانی كورد، و وه‌ك مامۆستا كاری كردووه، و خزمه‌تی به قوتابیانی كورد، و نه‌وه‌ی ئایندهی كوردستان كردووه، له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، و ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له سه‌قز وانه‌ی بیركاری و فیزیا، و ئه‌ده‌بیاتی گوتووه‌ته‌وه، تا دواجار له ساڵی (1964)ـی، زاینی، گه‌یشتۆته ئه‌مریكا، و داخڵی پڕۆسه‌ی خوێندن بووه، و له ویلایه‌ته‌كانی (سهردسیر)،و(سكانسینا)،و شاری (مادیسۆن)، نیشته‌جێ بووه، و دوای فێربوونی زمانی ئینگلیزی، و پێكه‌وه نانی ژیانی هاوسه‌رێتی، له زانكۆی (سكانسین)، كه یه‌كێكه له (ده) زانكۆ، زۆر بڕواپێكراوهكهی ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وتووانه به‌شی فیزیای ته‌واو كردووه،و ماسته‌ری تیایدا وه‌رگرتووه، و هه‌ر له‌وێش درێژه‌ی داوه به خوێندنی دكتۆراكه‌ی، هه‌ر له هه‌مان پسپۆڕی خۆیدا، ئینجا له دوای ته‌واوكردنی دكتۆرا، و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرا، له فیزیای ناوهكیدا، (ئه‌تۆمی)، به پله‌یه‌كی به‌رز، له له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا، (ناسا)، داده‌مه‌زرێت،و ده‌ست به خزمه‌تكردن ده‌كات. دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، دوای ماوه‌یه‌كی باش له خزمه‌تكردن، له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا، (ناسا)، شۆڕشی گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌تی ئێران، دژ به ڕژێمی شاهه‌نشایی ده‌ست پێده‌كات، و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران، و له سه‌ر داوای لایه‌نه جیاوازه‌كانی شۆڕشی ئێران، چ كورده‌كان، و چ فارسه‌كان، به عه‌لمانی و ئیسلامییه‌وه كۆك ده‌بن، له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، وه‌ك نوێنه‌ر له كۆمیته‌ی نیازپاكی ئه‌و كاته‌ی ئێران، له نێوان كورد،و په‌یڕه‌وانی خومه‌ینیدا دابنرێت، و هه‌روه‌ها كۆك ده‌بن، كه ببێته چاو‌دێر به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئێرانه‌وه، له شاری سنه، و هه‌ر له‌و دۆخه‌دا زۆر به‌رپرسیارێتی گرنگی تر وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام به داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی ئاخوندیی شیعه به ته‌واوی جێگهپێ داده‌كوتێت، ته‌واوی سه‌رانی كورد و سوننی په‌ڕاوێز ده‌خات، و هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ست پێده‌كات، و هه‌ر له دكتۆر عهبدولڕهحانی قاسملو، تا كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی،و شێخ عیززه‌دینی حسه‌ینی،و كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، و كاك ناصری سوبحانی،و په‌یڕه‌وانی سه‌رجه‌میان له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كاته ده‌ره‌وه،و زۆریشیان تیرۆر ده‌كات،و هه‌ندێكیشیان به ئه‌شكه‌نجه،و زیندان له ناو ده‌بات،و له‌م نێوه‌نده‌یشدا دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی دوور ده‌خرێته‌وه، و ناچار دوای شكستی هێزی پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، و هاتنه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی خومه‌ینی، ڕوو ده‌كاته‌وه، ئه‌مریكا، و ده‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا، (ناسا)، پاشان له‌م قۆناغه‌ی دووه‌مدا بڕوانامه‌ی سه‌رو دكتۆرا له فیزیای پزیشكی وه‌رده‌گرێت، و له سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه، و بنكه چاره‌سه‌رییانه‌ی كه تایبه‌ت بوون، به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، و سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا، (ناسا)، بوون، دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، كه‌سی یه‌كه‌م بووه، له كاركردن و خزمهتكردندا، و ته‌نانه‌ت زۆر داهێنانی له‌و بواره‌دا ئه‌نجامداوه، و به گشتی ماوه‌ی (19)ساڵ، دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له دامه‌زراوه‌ی ئاسمانناسی ئه‌مریكا، (ناسا)،دا، خزمه‌تی كردووه، و هه‌ر له ئه‌مریكا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شه‌خسیه‌تی تری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، (پارتی ئیسلامیی كوردستان)ـی، دامه‌زراندووه،و گۆڤارێكیشی به ناوی(جودی)، وه‌ك ئۆرگانی پارته‌كه‌یان ده‌ركردووه، كه (جودی)، ناوی كێوێكی كوردستانی ئازیزه، كه له قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووه، و له‌و گۆڤاره‌دا باسی مه‌زڵومیه‌تی كورد كراوه،و به‌شی ئینگلیزی هه‌بووه، و ئه‌و بهشمهینهتییهی كوردی به خه‌ڵكی ئه‌مریكا، وكه‌نه‌دا، وئهوروپاییهكان گه‌یاندووه، شایه‌نی باسه، دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی (42)ساڵی، ڕه‌به‌ق، له ئه‌مریكا ژیاوه، هه‌رگیز زمانه‌كه‌ی خۆی كه زمانی كوردییه فه‌رامۆش نه‌كرد،و به‌رده‌وام به زمانێكی كوردی په‌تی ده‌ئاخافت،و ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام دیراسه‌ی زمانی كوردی ده‌كرد، و ده‌كرا به یه‌كێك له زانا زمانزانه گه‌وره‌كان بێته ئه‌ژمار، كه له كوردی زانیندا مه‌گه‌ر وێنه‌ی مامۆستا هه‌ژار، ده‌نا هاوشانی له بووندا،و له‌و چه‌رخه‌دا نه‌بوو، و ئه‌م زمانزانینه، و خه‌مخۆری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی هانیدا، كه ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی بنووسێت! دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، و ته‌فسیری (پڕشنگی نووری خودا): دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، ئه‌گه‌رچی پسپۆڕییه‌كه‌ی جودا بوو، و تایبه‌ت بوو، به فیزیاناسی، وبواری ئه‌تۆمی، ولێزهری پزیشكی، به‌ڵام به مۆتاڵاكردن ببووه ئاشنایه‌كی گه‌وره‌ی نێو زانسته ئیسلامییه‌كان، و به‌م هۆیه‌وه،و بۆ خه‌می نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هات ته‌فسیری (پڕشنگی نووری خودا)ـی، نووسی، كه له نێوهڕۆكیدا زیاتر پله‌ی زانستیی باڵای ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه‌ی كوردمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و وه‌ك ده‌رس، ڕێزمانی عه‌ره‌بی كه‌م خوێندبوو، به‌ڵام به مۆتاڵا گه‌یشتبووه ئاستێك وا گومان ده‌برا، كه تێكڕا له عه‌وامیلی جورجانی، تا عه‌وامیلی بوركهوی،و عه‌وامیلی مه‌لا موحسین،و میفتاحولئادابی، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس،و هیدایه،و ئیزهار،و ئونموزهج،و شه‌رحی مه‌لاجامی،و كافیه، وشهرحی ئیبن عه‌قیل، وشهرحی سیوتی،و مه‌نزومه‌ی فه‌ریده‌ی له زانستی نه‌حو، و ته‌سریفی زه‌نجانی، و صهرفولوازحی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، و ته‌صریفی مه‌لا عه‌لی شنۆیی، و شهززهلعهرف، وشافیه، و شه‌رحی نیزام، و شه‌رحی كه‌مال، و حاشیه‌ی سه‌یید عه‌بدوڵڵای نوقرهكاری له حوجره، و زانستگاكانی كوردستاندا خوێندووه، كه ته‌ماشای لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و له ته‌فسیره‌كه‌یدا، بۆ پرسه فیقهییه‌كان ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت، فه‌تحولقه‌ریب،و مینهاجی ئیمامی نه‌واوی، و موحهڕهڕی ئیمامی ڕافیعی،و توحفه‌ی ئیبن حه‌جه‌رو حاشییه‌كانی بوجیرهمی، و مه‌نهه‌ج توللابی خوێندووه، و له سه‌رده‌می نه‌واوی و ئیبن حه‌جه‌رو قازی زهكریای ئه‌نساری و مه‌لا ئه‌بوبه‌كری چۆڕیدا ژیاوه،و لای ئه‌وان بڕوانامه‌ی فیقهیی وه‌رگرتووه، و كاتێكیش ده‌چێته سه‌ر بابه‌ته‌كانی زانستی ئوسوڵی فیقهـ، ده‌ڵێی هه‌ر له وهرهقاتی ئیمامی حه‌ره‌مه‌ین، تا عومدهتولتولاب، و وهجیزی دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان، ولوببولئوسوڵ، و جهمعولجهوامیعی، به حاشییه‌كانی به‌نانی، و موحهللاو پێنجوێنی، و تا موختهصهرولمونتههای، لای عه‌للامه پایه‌به‌رزه‌كانی حوجره‌كانی كورده‌واریدا خوێندووه، ئه‌مه و جگه له ده‌یان لایه‌نی تر كه مه‌زنایه‌تی و پله‌ی به‌رزی خوێنده‌واریی ئه‌م موفه‌سیره مه‌زن، و ئه‌تۆم زانه باڵایه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، له كاتێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و زانسته ئیسلامییانه به مۆتاڵا فێر بووه‌و سته‌می داگیركه‌رانی كوردستان ڕێگای به‌ویش نه‌داوه، كه له كوردستانه‌كه‌ی خۆیدا به دڵی خۆی چۆك دابدات، و له خزمه‌ت زانا پایهبهرزهكانیدا بخوێنێت! تا دواجار زانای گه‌وره، دكتۆر موزه‌ففه‌ر پورتوما، له ساڵی (2005)، و دوای تووشبوونی به نه‌خۆشی، و له ته‌مه‌نی (65) ساڵیدا، گه‌ڕایه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، و حكومه‌تی ئێرانیش خۆی له هاتنه‌وه‌كه‌ی گێل كرد، و حساباتی ڕابردووی له گه‌ڵدا نه‌كرده‌وه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌متر له ساڵێك سه‌رقاڵی چاپكردنی ته‌فسیره‌كه‌ی بوو، شان به شانی گرتنی چه‌ند كۆڕ و سیمینارێك كه تیایاندا زیاتر باسی به‌شمه‌ینه‌تیی كورد، و دواكه‌وتوویی له زانستی نوێ‌دا، ده‌كرد، كه به هۆی سته‌می داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه به سه‌ریدا هاتووه، تا دواجار نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ته‌واوی زۆری بۆ هێنا، و هه‌ر هه‌مان ساڵ كۆچی دوایی كرد‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد، به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به جێهێشت، و له ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌ر فراواندا هه‌ر له شاری (سنه) به خاك سپێردرا. |