دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، یه‌كێتی زانایان له نامه‌یه‌كدا، كه بۆ رێكخراوه‌كه‌یان ناردووه، گله‌یی له‌و رێكخراوه ده‌که‌ن، به‌وه‌ی ئه‌وانیان وه‌ك یه‌كێتی زانایان بۆ كۆنگره بانگهێشت نه‌كردوونه، له كاتێكدا ئه‌وان نوێنه‌ری زانایانی كوردستانن.
له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به (zanayan.org)ی راگه‌یاند: ئێمه ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، كه وه‌ك چه‌ند زانایه‌كی ئایینی كورد به‌شداریان كردووه، هیچ گله‌ییمان له‌وان نییه، به‌ڵام گله‌ییمان له خودی رێكخراوه‌كه‌یه، كه ئه‌وه سێیه‌مین كۆنگره‌یه، كه‌چی یه‌كێتی زانایانیان بانگهێشت نه‌كردوونه، له كاتێكدا پێویست بوو ئێمه‌ش وه‌ك تاكه نوێنه‌ری زانایانی ئایینی كورد بانگهێشت بكراباینه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شان به شانی ته‌واوی زانایانی ئایینی پێكه‌وه خزمه‌ت به موسڵمانان بكه‌ین.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه له به‌شی به‌یاننامه‌كان بخوێنه‌وه.
|