ن:محمد نه‌جيب و: ئه‌مير گه‌ردى ره‌مه‌زان مانگى په‌رستش و خواپه‌رستيه، كه تيايدا رێكسازى ويست و دڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ر له جه‌سته‌و له‌ش و، هه‌لى چاكسازى ناخ و هه‌ست و ناوه‌رۆكه به‌ر لهرازاندنهوهى روخسار‌و سيما، دياريێكى گران به‌هاو بێ پايانى په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده نزيك و دووره‌كانى و، زرهرمهندترين كه‌سێك ئه‌و كه‌سه‌يه كه به هۆى ره‌مه‌زانه‌وه لێخۆشبوونى خوايى و به‌هه‌شت مسۆگه‌ر نه‌كات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (خاب وخسر كل من أدرك رمضان ولم يُغفر له ذنبه)، بۆيه مانگى گه‌ڕانه‌وه‌و بهخۆداچوونهوهيه له رابردووى ته‌مه‌ن و، ئامادهسازيه بۆ داهاتووى ناديارو پڕ له ههورازو نشێو. گرينگرترين و جوانترين كارێكيش له‌خزمه‌ت ئه‌م ميوانه ئازيزه، بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره ئه‌وه‌يه كه له ره‌مه‌زان: دڵه‌كانمان بكه‌ينه‌وه بۆ خۆشه‌ويستى و تهبايى و، سۆز‌و ره‌حمه‌ت، تا ده‌رگاى دڵ ره‌قى و ناخ رهشيمان دابخه‌ين و، به‌چاوى دڵه‌وه له ده‌ورو به‌رو دۆسته‌كانمان بڕوانين و، هه‌ست به بوونى ئه‌وان وه‌ك بوونى خۆمان بكه‌ين. له ره‌مه‌زان؛ له‌گه‌ڵ ناخمان يهكبگرينهوه، خه‌نده‌ى سه‌ر لێوهكانمان له دڵه‌وه ههڵدهقوڵێنين و، خه‌مه‌كانمان فێرى باڵگرتن و هه‌ڵفڕين بۆ دوور بكه‌ين، جارێكى ديكه له‌گه‌ڵ خۆمان ئاشت بينه‌وه... له ره‌مه‌زان؛ دووباره ماڵى بێ سه‌روبه‌رى نه‌فس و ههوهستبازيمان رێكبخهينهوهو، خۆمان كۆبكهينهوه بۆ سه‌فه‌رێكى دوورتر له‌وه‌ى گومانه خراپه‌كان داوامان لێده‌كه‌ن. له ره‌مه‌زان؛ له خه‌ونه دووره‌كانمان نزيكتر ببينهوه، به شۆردنى دڵ و جه‌سته له پيسيهتى و چڵكى گوناه و تاوان و، خاوێنكردنه‌وه‌ى زمان و ده‌سته‌كانمان. له ره‌مه‌زان؛ په‌له‌ى زياترمان بێت بۆ وهدستهێنانى لێخۆشبوو‌ن و ره‌زامه‌ندى خوايى، به ئه‌نجامدانى زۆرترين خێر‌و چاكه له كه‌مترين هه‌ل و ماوه... له ره‌مه‌زان؛ دڵى خۆمان و به‌رامبه‌رمان ئارامتر بكه‌ين و، شۆڕشێك ههڵدهگيرسێنين پڕ له لێبورده‌يى، به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى رۆژێك له رۆژان كه‌مترين ئازاريان به‌هۆى ئێمه‌وه پێگه‌يشتووه... له ره‌مه‌زان؛ بير له حاڵى دۆستان و خۆشه‌ويستانى نێو گۆڕه‌كان بكه‌ينه‌وه، كه رۆژانێك ئه‌وان نزيكترين كه‌سمان بوون و، چه‌ندين يادگارى به‌يه‌كه‌وه كۆى دهكردينهوه، به‌ڵام ئێستا‌و دواى دابڕانى هه‌تا هه‌تايى چاوه‌ڕوانى نزايێكى خێرى ئێمه‌ن... له ره‌مه‌زان؛ بير له به‌هاو نيعمهتى خواردن و خۆراك و خواردنه‌وه‌و خواپێداوى بكه‌ينه‌وه، تا رێز له وردترين به‌خششى خوا بگرين و، له‌ناخه‌وه سوجده‌ى شوكرانه‌بژێرى بكه‌ين. له ره‌مه‌زان؛ بير له داهاتووى خۆمان بكه‌ينه‌وه، له تاريكى و تهنهايى ناو گۆڕ، له وه‌ستانى رۆژى مه‌حشه‌رو حيساب و پێوانه، بۆ ئه‌وه‌ى فێر ببين لێره تۆوى چاك بروێنين، تا له‌وێ به‌رهه‌مى چاكمان هه‌بێت. له ره‌مه‌زان؛ ماڵه‌كانى خوا ئاوه‌دانتر بكه‌ينه‌وه به خوا په‌رستى و، له كاته‌كانى بانگدان و چاوه‌ڕوانى به‌ربانگ به‌هاو نرخ بۆ چركه به چركه‌ى ژيان دابنێين. له ره‌مه‌زان؛ نزاى پشودرێژى و هيممه‌ت و سه‌ربه‌رزى دين و دونيا بكه‌ين، تا مه‌ردى مه‌يدانى هه‌ردولا بين. له ره‌مه‌زان؛ و دواى ره‌مه‌زان و پێش هه‌موو ره‌مه‌زانێك خواپه‌رست و شوێنكه‌وته‌ى قورئان و فهرموودهبين، تا چاكترين شوێنكه‌وته بين بۆ چاكترين و باش‌ترين به‌رنامه. خواى گه‌وره به فه‌زڵى خۆى عيباده‌تى هه‌موومان قه‌بوڵ بكات. |