لقی سۆران ئاماده‌ی مه‌راسیمێكی خه‌لات به‌خشینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ده‌بێت

مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌رَۆی 14/4/2011چوارشه‌ممه‌ ستافی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستامه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق ئاماده‌ی رێوره‌سمێكی خه‌لات به‌خشین بوو،كه‌له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ پارێزی بۆ ئه‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌چالاكن له‌پاك وخاوێن راگرتنی مزگه‌وته‌كانیان رێكیخستبوو.

كه‌تیایدابه‌ ئاماده‌بوونی قایمقامی سۆران ونوینه‌رانی دام وده‌زگاحكومیه‌كان ومامۆستایانی ئاینی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێزمه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید له‌و زنجیره‌ چالاكیانه‌ی ناوه‌ ناوه‌ ئه‌نجامیان ده‌دات بۆ زیاتر هاندانی فه‌رمانبه‌ران و زیاتر پاك وخاوێن راگرتنی مزگه‌وته‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی خه‌لاتی به‌سه‌ر زیاتر له‌ په‌نجا باشترین خزمه‌تگوزاره‌كانی سنوره‌كه‌ی دابه‌شكردو، چه‌ندخه‌لاتێكیش له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان به‌سه‌رئاماده‌بوان ده‌به‌شكران، كه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحالی و رێزلێنانی فه‌رمانبه‌ره‌كان وهه‌رله‌ رێوره‌سمه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران بریاریدا رۆژی 15/11هه‌ینی بكرێته‌ رۆژی هه‌لمه‌تی پاككرنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی.