لقی گه‌رمیان به‌شداری یادی ئه‌نفال ده‌كات له‌ گه‌رمیان

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 14/4/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق له‌ گوندی دێ‌ بنه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ڕزگاری قه‌زای كه‌لار به‌شداریان كرد له‌ بیستوسێ‌ هه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال .

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاش ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان بڕگه‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستی پێكردو پاشان تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فاداری له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفالكراوان دانراو لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیش به‌ دانانی تاجه‌گوڵینه‌ به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد .

شایانی باسه‌ ئه‌مساڵ به‌ جیا له‌ساڵانی تر به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌یی كوردستان یاده‌كه‌ كرایه‌وه‌ .