ئەم دیاریەی عاشوڕاتان پێشکەش بێت

jaafargwani@gmail.com

فەیسبووک: jaafargwany

ئەو کاتانەی یادی ئاشورا دەکرێتەوە جۆرە ناکۆکیەک درووست دەبێت و، وەک فیتنەی نێوان هاوەڵان سەیر دەکرێت، بەڵام ئەوەی راستی بێت ئەوە نەزانی هەندێک لە موسوڵمانانە دەبێتە مایەی ئەم لێکدانەوانە نەک کێشەی هاوەڵانی سەروەرمان بووبێت، بەب بەڵگەی ئەوەی هاوەڵانی سەروەر هەمیشە یەکتریان خۆشویستووەو رێزی یەکتریان گرتووە، هەربۆیەش ناوی یەکتریان بۆ منداڵەکانیان داناون و ئەوەندە یەکتریان خۆشویستوە نەیانویستوە ناوی خۆشەویستانیان بزر ببێت، کەواتە ئاشورا وێڕای سەربەخۆیی موسڵمان لە وشیاری و شارستانی و رۆشنبیری دەگەیەنێت لە هەمان کات دەبێ فێری برایەتی و تەبایی خ خۆشەویستی نێوان یەکمان بکات.

کەواتە ئەوەی هەوڵ بدات درز لە ناو برایەتی موسڵمانان دروست بکات و دووبەرەکی بخاتە ریزەکانیانەوە، یەکەمین گرفتی ئەو بەڕێزە لەوەدایە ئەم هاوەلانەی نەناسیون، بۆیە جوانیان گووتوە:

(ئەگەر یەکێکت بینی جوێن و قسەی ناشیرینی دەرهەقی ئیمامی عومەر گووت، لێی

بپرسە: کامە عومەرت مەبەستە؟

عومەری کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تالیب.

یان عومەری  کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی.

یان عومەری  کوری حوسێنی کوڕی عەلی.

یان عومەری  کوری عەلی زەنەلعابدینی کوری حوسێن.

یان عومەری کوری موسای کازم.

 

ئەگەر یەکێکت بینی جوێنی بە عائیشە دەدا.

بپرسە: کامە عائیشەت مەبەستە:

عائیشەی کچی جەعفەری سادق.

یان عائیشەی کچی موسای کازم.

یان عائیشەی کچی عەلی ریزا.

 

ئەگەر یەکێکت بینی قسەی بێرێزی بەرانبەر ئیمامی ئەبوبەکر بەکار دەهێنا.

بپرسە: کامە ئەبوبەکرت مەبەستە؟

ئەبوبەکری کوڕی عەلی کوری ئەبوتالیب.

یان ئەبوبەکری کوڕی حەسەنی کوری عەلی ئەبو تالب.

یان ئەبوبەکری کوڕی حوسێنی کوری عەلی.

یان ئەبوبەکری کوڕی موسای کازیم.

 

کەواتە عاشورا وێرای ئەوەی عیبادەت و رۆژوگرتن و خواناسی، بەهەمان شێوە برایەتییە نەک دژایەتی و لێکترازان.