لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی به‌هاری بۆ زانایان ساز ده‌كات


راگه‌یاندنی لق:
رۆژی پێنچشه‌ممه‌ 14/4/2011 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پشوێكی ده‌روونی و سه‌رنجدانی دیمه‌نه‌ جوان‌و دڵرفێنه‌كانی سروشتی خوا كردی كوردستان و، له‌ نزیكه‌وه‌‌و پێكه‌وه‌ دانشتن و گفتوگۆو راو سه‌رنج گۆڕینه‌وه‌، گه‌شتێكی به‌هاری بۆ ستافی لق‌و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی سازدا.

ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایان، كه‌ زیاتر له‌ 30 مامۆستای ناوچه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌م گه‌شته‌ به‌شداربوون‌و، گه‌شته‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.