لقی هه‌ولێری زانایان سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: رۆژی (5/7/2010) به‌رێز شێخ نیاز دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی یان كرد و له‌لایه‌ن جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقافه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

وه‌له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێز شێخ نیاز دێگه‌یی به‌ناوی خۆی وشاندی یاوه‌ری زۆر سوپاسی وه‌زیری ئه‌وقافی كرد له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌كانی به‌رامبه‌ر ئاین ومامۆستایانی ئاینی وبه‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.

وه‌له‌لاین خۆشیه‌وه‌ به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی تیشكی خسته‌سه‌ر رێز وقه‌دری مامۆستایانی ئاینی له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا وئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌ت به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین كه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت ئاین و مامۆستایان ئاینی دابین و هه‌رچیه‌ك له‌ تواناماندا هه‌بێت درێغی نه‌كه‌ین بۆ كارئاسانی مامۆستایانی ئاینی تاوه‌كو بتوانن وه‌ك پێویست خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن به‌كۆمه‌ڵگای خۆمان.