گۆرانی و ئاوازو مەولود

رێزم بۆ تەواوی سروودبێژو گۆرانیبێژان هەیە، نووسینەکەشم باسی مەولود نیییە، بە شێوەیەکی گشتی دەبینم هەندێك سروود بە دەنگی گۆرانیبێژان دادەبەزینن بەتایبەتی ئەو گۆرانیبێژانەی لە گۆرانییەکان کەمترین لایەنی شەرعی تێدا رەچاو ناکرێت، یان کۆمەڵە سروودبێژەك ئاوازی گۆرانیبێژانیان کردیتە ئاوازی سروود، کە دەتوانم هەژمارەکیان بژمێرم، پێم وایە پێویستە سروودبێژەکان خۆیان لەم ئاوازانە دووربگرن، چونکە بیسەر ئەوەندەی فکری لۆ ئاوازە ئەسلەکە دەچیت ئاگای لە سروودەکە نییە، ئەو گۆرانیبێژانەش کە نەبوونەتە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی هەمە لایەنە واباشترە کەمتر گرنگی بەو کەسانە بدرێت، بەڵام هەندێك گۆرانیبێژ کەسایەتییەکی باشی هەیەو گۆرانییەکانی لایەنی جنسی و رووتکردنی کەسایەتی ئافرەتی تێدا نییە، ئەوە زۆر ئاساییە.

بۆ ئاوازەکانیشک رۆژێکیان لە تەلەفزیۆنی کوردسات گوێم لە بەرێزێك بوو دەیگووت فڵان گۆرانیبێژە ئاوازی مەولا یا سەلی بۆ گۆرانی داناوە، ئەوەش مانای وایە زۆربەی گۆرانیبێژە رەسەنەکان ئاوازی مەولودو دەفیان بردووەو لە قاڵبیان داوەتەوە، بەڵام هەندێك سروودبێژ راستەوخۆ ئاوازی گۆرانی بۆ سروود بەکار دێنن، بەمەش تایبەتمەندی ئاوازی ئایینی دەمرێندرێت.

گۆرانیبێژێکیش هەر رۆژەو لەسەر ئاوازێك بژەنێت هەڵبژاردەی خۆیەتی، بەڵام دەبێ بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

 تێبینی: مەبەستم ئەوە نییە رێ لە کەس بگیرێت بۆ سروودگووتن، یان ئاواز وەرگرتن، بەڵام راگەیاندنە ئایینیەکان نەیکەنە بنێشتە خۆشەیان، خەلکیش کێی حەز لێیە گوێی خۆی دەداتێ.