به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 23/4/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایان، له‌مزگه‌وتی قازی محمد له‌ شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی ئاینی سنوری ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایانی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و، گوێ گرتن له‌ پێشنیار‌و داخوازی‌و گیروگرفته‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی كاری پیشه‌ی یان له‌ مزگه‌وته‌كان‌و، هه‌م له‌ ڕیزی یه‌كێتی زانایان ، بۆیه‌ به‌رپرسی لق چه‌ند ڕێنمای‌و پێشنیاری گرنگی یه‌كێتی زانایان ئاراسته‌كردن‌و به‌ڵینی پێدان هه‌وڵ بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گیر‌وگرفت‌و داخوازی یه‌كانیان، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌میشه‌ كار بۆ یه‌كڕیزی‌و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان .