مافـی كرێكار

مافـی كرێكار

ئاینی ئیسلام ڕێزی له سهرجهم مرۆڤهكان گرتووهو بانگهوازی كردون  به (یا أیها الناس)  ئهی خهڵكینه،  وه خوای گهوره به گشتی ڕێزی له ئادهمیزاد ناوه ( ولقد كرمنا بنی ادم )   به (لامی تاكیدو، قد، ی تحقیق) چ جای كرێكارو جوتیار . . هتد.

 

ئیسلامو كار 

پهیامی ئیسلام ههوڵو تێكۆشانه له پێناو ئاوهدنكردنهوهدا، چاكترین خۆراكو ڕۆزیش ئهوهیهكهبهدهستی خۆت پهیدای بكهی، پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمویهتی: (ما اكل احدٌ طعاما قط خیراً من ان یاكل من عملِ یده) لهوهشدا پێغهمبهران پێشهوان باوكهئادهم جوتیاربوه، داود وهستای زرێو قهڵغان بوه، نوح دارتاش بوه، ئیدریس بهرگ دروبوه، موسی و پێغهمبهری پێشهوامان شوانیانكردوه(سهلامی خوایان لهسهربێت).

 

دهستی كار

به گشتی لهكۆمهڵگهدا سێدهست دهبینرێ:

دهستێك دهبێهاوكاری دهكرێ كه دهستی كهمئهندامه.

دهستێ دهبێ ببڕدرێ كه دهستی دزه.

دهستێكیش ڕێز لێگیراوه كه دهستی كاره.

پێغهمبهرمان (صلى الله عليه وسلم) دهستی زبری كرێكارێكی گرتو فهرموی  ئهوه دهستێكه خواو پهیامبهر خۆشیان دهوێت (هذه یدٌ یُحبها الله ورسوله)، بهڕاستی مژدهیةكی خۆشه بۆ كرێكاری موسڵمان.

 

مافـهكان

1ـ كرێی كارهكهی، پارهكهی به زویی بدرێتێ، پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمویهتی: (اعطوا الاجیرَ اجرَه قَبل ان یجِف عَرَقُهُ) واته: كرێی كارهكهی بدهرێپێش ئهوهی ئارهقی ناوچاوانی وشك بێتهوه‌!

ئهوهیه مافی ڕاستهقینه كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا پارهكهی وهرگرت ههست بهئارامی دهكاتو ماندویی نامێنێ، ئهی ئهگهردهستی دهستی پێ بكرێتو دهرماڵهی ببرێت ناچار بۆ مافی ئاساییو یاسایی خۆیان دهبێمان بگرن! خۆنیشاندان بكهن! ئەوەش ناوزهد كراوه به ئازادی!

بێگومان كهسێستهمی لێنهكرێهاوارناكا.

2ـ مهرجهكانی بۆ جێبهجێ بكرێ لهلایهن خاوهن كارو فێڵی لێنهكرێ، لاضرر ولاضرار

3ـ خانهنشین بكرێ بهپێی ڕێنماییهكانی دهوڵهت، وهك لهم فهرمودهیهدا سهروهرمان فەرمویهتی (فأيما مؤمن مات وترك مالا فَليَرثهُ عَصبته من كانوا ومن ترك دَينا أوضياعا فَليأتني، فأنامولاه”. . )  واته: ههر موسڵمانێ مرد ماڵهكهی بۆ میراتگرەكانێتی،  ئهگهر قهرزدار بو یان مناڵی بێكهسی جێهێشت ئهوه لهسهر ئێمهیهكه مهبهست (بیت  المال) خهزێنهی گشتیه‌. 

4ـ پاراستنی سهرو ماڵیان، وهك لهم فهرمودهیهدا هاتوه كه ههر كهس كرێی كرێكار نەدات ئهوه له ڕۆژی دواییدا خوا لێی توڕهیهو دژیهتی، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم في الحديث القدسي عن ربِّ العزَّة،  "قَالَ اللَّهُ تَعَالَى (ثلاَثَةٌ  أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ . . .  وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِ أَجْرَهُ)  دیارهزۆربهتان چیرۆكی ئهو سێكهسهتان بیستوهكهلهئهشكهوتهكهدا گیریان خواردبوو، بههۆی كردەوەی چاكی خۆیان ڕزگاربون.

 

ئهركی كرێكار

بێگومان ماف له بهرانبهری ئهدا دهدرێت، ئهرك له پێش مافه‌.

دیارهكرێكاری بڕوادار كهسێكه كارهكهی به چاكیو پاكی ئهنجام دهداتو غهشو فێڵی تێدا ناكات، چونكه دهزانێ پێشهواكهی فهرمویهتی: (من غشنا فلیس منا) واته: ئهوهی فێڵ بكات له ئێمه نیه.

ههروهها پێویستهكرێكار بهدڵسۆزی پسپۆڕو وشارهزا بێت له ئهنجامدانی كارهكهی، پێغهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فهرمویهتی:  (إن الله یحب إذا عمل أحدكم عملا أن یتقنه) رواه الترمذی وصححه اڵالبانی، واته: خوا پێی خۆشهئهگهر كهسێكارێكی كرد به شارهزاییهوه بهچاكیو به پاكی بیكات، خوای گهوره ئهو كهسانهی خۆش دهوێت كهكارهكانیان بهچاكیو پاكی ئهنجام دهدهن.

ئهگهر كرێكارو خاوهنكار دڵسۆزبونو ههستیان به ئهركی سهرشان كرد ئهو كات كوردستان ئاوهدان دهبێتو  پێشكهوتو دهبێت، بهداخهوه ئهوهی ئێستا دهبینرێ له دژایەتیو ململانێی ڕێكخراوهكان ئهنجامی فهلسهفهی ڕیالیزمو ماتریالیسته كه خهڵك ئهكهن به گژیهكداو بونهته مایهی ئاژاوه، له جیاتی تهباییو هاوكاری یهكتری كێشه دەخهنه نێوان كرێكارو خاوهن كار! جوتیارو سهپانو خاوهن مڵك، تهنانهت نێوان ژنو پیاو! جێگهی نیگهرانیه بهم ههموو سهندیكاو ڕێكخراوه به دروشمهكانیشیانهوهتا ئێستاش وهك پێویست مافهكانی كرێكار دابین نهكراوه.

 

ڕِِِۆژی جـیهانی كرێـكاران ... تهنها دروشمه وهك جاران...

كرێكاران چینی زهحمهت كێشو خزمهتگوزاری وڵاتن، جێی خۆیهتی كه ماف و ڕێزی خۆیان به كردهوه بدرێتێ، نهك تهنها به دووبارهكردنهوهی دروشمهكانی ساڵانهیان له 1/5، چونكه قسهو دروشم ناچێته باخهڵهوهو پێشینانیش وتویانه (به حهڵوا دهم شیرین نابێ)و به پێناسی سهندیكاش باخهڵ گهرم نابێ، لهم ڕۆژگارهدا دروشمی پڕباقو بریقی دزگاكانی ڕاگهیاندن مێشكی خهڵكی پڕكردوهو عالهمێكی زۆری پێوهسهرقاڵ كراوهلهكوردستانیشدا ئهمڕۆ دهیانو سهدان دهستهواژهی نامۆو دژ بهههموو داب و نهریتێكی ڕهسهنی كوردهواری و ههموو بنهما ئاینیه پیرۆزهكان خراوهته سهر زاری گەنج و لاوی ئهم میللهتهكه ههر یهكهیان تهعبیر له فیكرو ڕێچكهو ڕێبازێكی تایبهت دهكات به هیچ جۆرێك مۆركی ئیسلامهتی و كوردایهتی پێوه دیار نیه! بهڵكو ههر یەكەیان زادهو ههڵقوڵاوی كهسێك یا كهسانێكی بهناو فهیلهسوف و ڕۆشنبیرن، كه لهوڵاتو مهملهكهتێكی ئهوسهری دونیاوه له كهش و ههوایهكی تایبهتدا بۆ بهدهستهێنانی بهرژهوهندی سیاسی تایبهت ئهو فیكرهو بهرنامهیان داڕشتوه‌.

له كاتێكدا نه له دوورو نه له نزیكهوه پهیوهندیان به واقیعی گهلێكی وهك گهلی كوردی موسڵمانهوه نیه‌!

به هیچ جۆرێك تهعبیر له واقیعی گهلهكهمان و گیروگرفتهكانیو كێشه ڕهواكهی ناكەنو ناتوانن چارهسهری گونجاویان بۆ بدۆزنهوه.

لهو ڕۆژهدا كه بهڕۆژی جیهانی كرێكاران ناودهبرێن لهبری ئاههنگ و زهماوهند و دروشمی گهورهو بێناوهڕۆك بۆ زیاتر ههڵخهڵهتاندنی كرێكاران! لهبری ئهوانهههق وایهدادگایی ئهو حیزب و كهس و لایهنانهبكرێت كهبهناوی مافی كرێكارهوهبهدرێژای (70- 80) ساڵ كرێكاریان چهوساندهوهوهلهژێر ئهم ناوه جوانهدا حیزب و رێخراو دروست دهكهن خۆزگهچهند كرێكارێك لهناویاندا ببینرایهههر لهسهرهوهتاخوارهوه،  یان بهرپرسهكانیان ماوهیهك ئهگهر كهمیش بێت بهكرێكاری ژیانیان بگوزهراندایهتا خهڵك دڵنیابونایهكهئهمانهبهڕاستی كرێكارن و بهڕاستیش داكۆكی لهمافی كرێكاران دهكهن.

 

داواكارین لهم ڕۆژهدا لایهك لههێزو بازوی كرێكاران و ڕهنجدهرانی كوردستان بكرێتهوه، بهسنوردانان بۆ گرانی بازاڕ و ڕێكخستنی كرێو ماوهی كاری ڕۆژانهیان و ڕهچاكردنی سهلامهتی كارو چارهسهركردنی دیاردهی بێكاری، كهبههاتنی كرێكاری عهرهب و بیانی قوڕهكهخهستربو بۆ كرێكاران ئهوهش تهنها بهسهروهری یاسایهك چارهسهر دهكرێت كهلێوان لێو بێت لهدادگهری كۆمهڵایهتی، ئهویش تهنها لهپهیامی ئیسلامدا بهدی دهكرێ، پهیامبهری ئیسلام دهستی قڵیشاوو برینداری كرێكارێكی بینی و ماچی كردو فهرموی: ئهم دهستهخواو پێغهمبهر خۆشیان دهوێ،  ههروهها فهرمویهتی: ( كرێ بدهنهكرێكار پێش ئهوهی ئارهقی ناوچهوانی وشك ببێتهوه) وهك پێشترئاماژهی پێكرا.