لقی رانیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی به‌ست

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 25/4/2011 لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌ستا به‌كۆبونه‌وه‌ و دانیشتنی مانگانه‌ ی خۆی له‌باره‌گای لق به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرس و كارگێڕانی لق و سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كان ، سه‌ره‌تا به‌چه‌ند ئایه‌ تێكی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد ، به‌رپرسی لق وته‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستا و كاری زانایان پێشكه‌ش كرد ، وه‌جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ده‌بێ‌ زانایان لێبڕاوانه‌ كاری هێور كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن وه‌باسی له‌و كۆبونه‌وانه‌ كرد كه‌بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ڕانیه‌ و ده‌ورو به‌ری كراوه‌، كه‌زانایان ده‌ورێكی باشیان تیادا هه‌بوو ، كه‌ئه‌م ڕۆش دانیشتنی نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ ئه‌نجامدرا ، وه‌به‌ خوێندنه‌وه‌و تاو توێكردنی ڕاپۆرتی ناوچه‌كان كۆتایی به‌دانیشتنه‌ كه‌ هات .