لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كات


ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌:
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 3شه‌ممه‌ به‌رواری 26/4/2011 لقه‌كه‌مان به‌هاوبه‌شی لیژنه‌ی فه‌توای لق پێشوازی كردله‌:
1.له‌ به‌ڕێز (م.غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قاف و وه‌فدی یاوه‌ری .

2.له‌ به‌ڕێز (محمد وه‌تمان )به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (24)ی ڕاپه‌ڕین و وه‌فدی یاوه‌ری .

3.كۆمه‌ڵه‌ی خه‌م خۆری ڕانیه‌ .

كه‌به‌مه‌به‌ستی ده‌ست خۆشی هه‌ماهه‌نگی لقی ڕانیه‌ هاتبوون كه‌له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا لقه‌كه‌مان به‌شداری كرد بوو بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان .