ئەمانەش کاری تیرۆریستین

مەرج نییە هەر ئەوە تیرۆریست بێت کە وڵاتت داگیر دەکات و رۆڵە پاک و دڵسۆزەکانت تیرۆر دەکات، یان بە بڕو بیانووی سەیر پاساویان لۆ دینیتەوە، ئەوەش جۆرێکە لە تیرۆر برایەکی بەڕێزی کاسب پێرێ بەنزینی لە بەنزینخانە لە سیارەکەی کردییە، لە هەمان شوێن و لە بن مزەخەی پانزینخانەکە سیارەکەی ئەوو چەندانی دیکە وەستاوە، دواتر بە ١٠٠ هەزار دینار چاکی کردیتەوە، راستە بۆ ئەوو چەند کەسێکی دیکەیان چاککردیتەوە، بەڵام دەبی چەندی دیکە پشتی ١٠٠ مەتر وەستا بن، لە کاتی گۆرینی فیتپەمیش ئەو بەنزینەی تێدا بوو کە لە وێنەکە دیارە. نیوەی ئاوو نیوەی خۆڵ، ئەوە لە کاتێکدا کوردستان شەری تیرۆرو شەری ئابووری حکومەتی ئێراق دەکات، لەوانەیە ئەویش بڵێت: هەموومان پێشمەرگەین.

بۆیە بە دڵنیاییەوە هەر فێڵبازیەك بەتایبەتی لەم دۆخەدا بەشێکە لە تیرۆر.