لقی گه‌رمیان مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

دانامه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 27/4/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لق و به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا (فه‌ره‌ج محمد فه‌ره‌ج ) پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی ته‌قوایان كرد له‌ شاری كه‌لار به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی له‌ سه‌فه‌ری زیاره‌تی ماڵی خوا . له‌و سه‌ردانه‌دا پاش هه‌واڵ پرسین و به‌خێرهێنانه‌وه‌ی مامۆستا داوایان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد كه‌زیاره‌تی مامۆستا قبوڵ بێت ... له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا فه‌ره‌ج خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی لق ده‌ربڕی