عەقل و ئاگر

مرۆڤ لە زووەوە بەكارهێنانی (ئاگر)ـی دۆزیوەتەوە، گرینگی و پێویستییەكەیان لە ژیانی ڕۆژانەی زانیوە .

ئەوەش كە ئاشكرای كرد (عەقل)ـی مرۆڤ بوو ، تا ئێستاش لە هەوڵی پێشخستنی بەگڕخستنەكەی و چۆنیەتی دروست كردنی و بەكارهێنانە جۆربەجۆرەكانییەتی .

ئەو (عەقل)ـەی كە لە زۆر لایەن پێی دەچێ ، لەوانە :

(عەقل) هێزێكی گەورەی خاوەن دەستەڵاتێكی باڵایە، لەوەوە هزرەكان لەدایك دەبن و دواتریش دەبنە كردەوە و ڕەوشت، هەر لەوێش تێگەیشتنەكان متوربە دەكرێن و زانست و هونەرەكان لێی دەردەچن .

(ئاگر) یش بەو جۆرەیە، لە سوتان پەیدا دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە ووزەیەكی گەرمی و ڕوناكی گەورە ، خاوەن هێزێكی باڵا، لەویشیەوە چەندین بەكارهێنانی جیاواز دەردەچێت لە لایەنە جیاوازەكانی ژیان، ئەو لە كۆنترین جۆرەكانی ووزەیە كە مرۆڤ ناسیبێیتی .

(عەقڵ) چەكێكە كە دەتوانرێت بۆ هەردو لایەنی چاكە و خراپە بەكاربێت، لەوانەیە سوود ببەخشێت و لەوانەشە كاول بكات، تیماری گەلێك دەكات یانیش عەیب داری دەكات، زیندووی دەكاتەوە یان لەناوی دەبات.

تەواو وەك (ئاگر) ئەو كە هەویر دەكاتە نان و خەڵك ڕۆژانە پێی دەگوزەرێنی، هەر ئەویشە كە بەكاردێت بۆ چارەسەركردن لە جۆرەها دەرمان، هەر ئەویشە كە لەماڵ یانیش كارگەكان بەردەبێت و یان دەبێتە برینداركەر یانیش بكوژ، كەواتە هۆكاری ژیان و مردنە

لەوانەش:(عەقل) ئەو شتە ترسناكەیە كە بیرۆكەیەكی بچووك دایدەگیرسێنێت و گەورەی دەكات، لەوانەیە تێشبپەڕێت، وەك (ئاگر) لە پڕیشكێكی بچووكەوە درووست دەبێت.

(ئاگر) هەركات خواردنی بدەیتێ گەورەتر دەبێت، وەك (عەقل) كاتێك بە هزرەكان تێری دەكەیت، كەوایە دەبێت گرینگی بە خۆراك و جۆرەكەشی بدرێت، ئەگەر زبڵ خۆراكی ئەو ئاگرە بێت ئەوا بۆنێكی زۆر پیسی لێ دەردەچێت!

ئەوەش كە (ئاگر) جودا دەكاتەوە، ئەگەر لێی گەڕای خۆی بخواتەوە، ئەوە مردنی لەسەرەخۆیەتی

وە (عەقل) یش دەمرێت وەك (ئاگر)

كەوایە ئاگادار بە لە مردنی (عەقل) ئەوەی كە مرۆڤ لەو كات دەچێتە ڕیزی مردووان پێیەوە، ئەگەر چی لە ڕواڵەتیشدا هەناسە بدات. بەڵام دەبێتە بە هیلاك چوو وبەهیلاك بەریش، هەم بارێكی قوڕسیش.

ن:عمر السنوی الخالدی( گۆڤاری حیڕای ئەلیكتڕۆنی)

و:موحەممەد مەلا سعدالدین.