ناوچه‌ی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی به‌شداری سمینارێكی كرد

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی

له‌ به‌رواری 18/5/2011 لێژنه‌ ناوچه‌ی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌شداری كرد له‌ سمینارێكی كراوه‌ له‌ هۆڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی كه‌ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌كرابوو سه‌باره‌ت به‌ چه‌مكی ده‌وڵه‌تی ئاینی له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا عبدالرحمن صدیق پێشكه‌ش كرا به‌ ئاماده‌ بوونی ڕاوێژكاری ئاینی (سلام كریم)‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاه‌ی مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری . شایه‌نی باسه‌ سمیناره‌كه‌ نزیكه‌ی دوو كات ژمێری خایاند .