ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26 /5/2011 ئه‌ندامان وبه‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی سه‌ردانی ناحیه‌ی ڕزگاریان كرد له نزیكه‌وه مامۆستایانی ئاینی ئه‌و ناحیه‌یان به سه‌ر كرده‌وه و باس وگفتوگۆ له ڕه‌وش وباری ئێستای كوردستان كرا و پاشان ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه باس كرا له هێور كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان وبێلایه‌نی مامۆستایان به‌رز نرخێنرا.
پاشان بۆ گرنگیدان به كاری مامۆستایانی ئاینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناحیه‌كه‌یان كرد وله‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌روه‌ت محمد أمین سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕزگاری پێشوازی گه‌رمیان لێ كرا وباس له گرنگیدان به مامۆستایانی ئاینی كرا.
پاشان ئه‌ندامان وبه‌رپرسی ناوچه سه‌ردانی دادوه‌ری به‌رایی ناحیه‌كه به‌ڕێز سیروان محمود زه‌هاویان كرد و له‌نزیكه‌وه باسی هه‌ندێ بابه‌تی قه‌زایی كرا كه مامۆستایانی ئاینی له مێژه‌وه ڕۆڵیان تیا بینیوه و له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا.
|