له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكدا، بایی (324) ملیۆن دۆلار جگه‌ره‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌

ئیسماعیل محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌نارده‌‌و هاورده‌ له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵ‌و نیوه‌ردا له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل، به‌ به‌های 158 ملیار‌و 800 ملیۆن دینار جگه‌ره‌ هاتووه‌ته‌ هه‌رێم، هاوكات له‌ پێنج مانگی رابردوودا 53 ملیار‌و 700 ملیۆن دینار جگه‌ره‌ هاورده‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ گومرگی باشماخیشه‌وه‌ له‌ پار ساڵدا به‌ به‌های 55 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار هاورده‌ كراوه‌، به‌و پێیه‌ی كۆی گشتی ده‌گاته‌ 386 ملیار دینار.

به‌ پێی قسه‌ی زۆرینه‌ی بازرگانانی جگه‌ره‌، مانگانه‌ 3 تا 4 ملیۆن دۆلار له‌ جگه‌ره‌ خه‌رج ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش ساڵانه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ بایی 40 ملیۆن دۆلار جگه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كێشرێت‌و به‌ هه‌وادا ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی هه‌ولێر (1056).