به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 36 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له سكرتێری گشتی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ به‌ڕێز/ جه‌نابی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 36 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان، به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین‌و، له رێگای جه‌نابیشتانه‌وه پیرۆزبایی له مه‌كته‌بی سیاسی‌و ته‌واوی كادیر‌و ئه‌ندامانتان ده‌كه‌ین، به ئومێدین له سایه‌ی حیكمه‌تی جه‌نابتان ئه‌م یاده هانده‌رێك بێت بۆ پتر به‌ره‌و پێشبردنی دۆزی ره‌وای كورد‌و، نیشتنی هه‌وێنی برایه‌تی‌و ئاشتی‌و ته‌بایی.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
31/5/2011
|