تیرۆر ناسنامەی نییە

لەبەر ئەوەی ئەو دەڤەرەی ئێمە بە دەست تیرۆری تووندرەوە (بەناو) ئیسلامیەکانەوە دەناڵێنێت، زۆر جاران ناوی تیرۆرو موسڵمان پێکەوە دەبەسترێتەوە، خۆ لە شوێنی دیکەش هەمان شت هەن، بەڵام لەوانەیە زیرەکی (ئەوانی تر) بیت زێتر ئەو تیرۆریستانەی ئێرە زەقدەکرێنەوە. ئەمرۆ سێشەمە (30/6/2015) نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتی خۆی باسی جنووبی سوودان دەکات، کە هەموو ولاتانی رۆژئاوا پشتیان گرت بۆ جیابوونەوە لە سۆدان، لەشکری ئەم دەوڵەتە لە ماوەی ساڵ و نیوێك زۆرترین تاوانی ئەنجام داوە، لە راپۆرتەکە باس لەوە دەکرێت، کە (ئەم لەشکرە دەستدرێژی کردۆتە سەر ئافرەتان و دوای ئەوەی ئیغتیسابیان کردوونە هەر بە زیندیش لە ناو ماڵەکەیان سووتاندویانن، هەروەها لەو کاتەی ئافرەتێك کۆرپەکەی لە باوەش بووەو شیری داوەتێ یەکسەر ئیغتیسابیان کردووە).
کەواتە تیرۆر نە زمان نە دین نە نەتەوە نە وڵاتی نییە...