مه‌لارسول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
• له‌به‌رواری 30/5/2011ناوچه‌ی چۆمانی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستامه‌لافرمان محمدچۆمانی به‌رپرسی ناوچه ویاوه‌ری ئه‌ندامانی ناوچه به‌شداریان كردله‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندی وه‌لزێ .له‌مه‌راسیمه‌كه‌داستافی ناوچه بیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی خه‌لكی گونده‌كردبه‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان وئومێدی خێروخۆشیان به‌ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه بۆئاواییه‌كه خواست .
• له‌رۆژی 1/6/دابه‌بۆنه‌ی 36 مین سالیادی دامه‌زراندنیه‌وه ستافی ناوچه‌ی چۆمانی زانایان سه‌ردانی كۆمیته‌ی چۆمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردوله‌لایه‌ن لێپرسراوی كۆمیته لقمان وه‌ردی وئه‌ندامانی كۆمیته به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
وێرای ئاراسته‌كردنی بیرۆزبای خۆی .ستافی ناوچه له‌وسه‌ردانه‌داته‌ئكیدیان له‌هه‌ماهه‌نگی وپته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان كرده‌وه‌وئومێده‌واربوون ئه‌ویاده ببێته مایه‌ی ته‌بای وبرایه‌تی له‌كوردستان وسه‌قامگیربوونی زیاتری هێمن وئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا.له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه كۆمیته‌ی چۆمانی یه‌كێتی خۆشحالبووبه‌وسه‌ردانه‌وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆناوچه‌ی زانایانی چۆمان خواست .
• هه‌رله‌هه‌مان رۆژوبه‌روارداشاندێكی ناوچه‌كه كه پێكهاتبووله‌به‌رێزان مه‌لافرمان محمدچۆمانی به‌رپرسی ناوچه‌وئه‌ندامانی ناوچه‌كه هه‌رسێك مامۆستای ئاینی (مامۆستامه‌لا عوسمان، ناسراوبه‌مه‌لاعوسمانی تورك،مامۆستامه‌لامسته‌فا بندایزی ،مامۆستامه‌لاحمدامین بندایزی)یان به‌سه‌ركردنه‌وه.
له‌وسه‌ردانانه‌داستافی ناوچه له‌نزیكه‌وه‌له‌ره‌وشی ته‌ندروستی مامۆتایانیان پرسی وهیوای ساغ وسه‌لامه‌تیان بۆخواستن ودووپاتی هه‌مووهاوكاری وپشتگیریه‌كیان بۆمامۆستایان كرده‌وه.
هه‌روه‌ك مامۆستایانیش سوپاس وخۆشحالی خۆیان بۆئه‌و سه‌ردانه ده‌ربری وئومێدی سه‌ركه‌وتنیان له‌كاروچالاكیه‌كانیدابۆستافی ناوچه‌كه خواست.
|