كارو چالاكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان/ لقی سلێمانی

م/محمد كه‌ڵكه‌سماقی / ڕاگه‌یاندن
به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌وپێش چوونی زانایان وله‌یه‌كترنزیكبونه‌وه‌ی زانایان به‌گشتی وزانایانی لقه‌كانی تر لقی سلێمانی له‌به‌رواری 18/5/2011 كاتژمێر (11) ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا (نجم الدین قادر) به‌یاوه‌ری چه‌ند كارگێڕ لقێك كه‌پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان م (كه‌ریم سه‌رسوراوی) و م (عباس خدر) و م (محمد كه‌ڵكه‌سماقی) و م (مسعود خورشید) و م(حمید ڕه‌باتی) و م(مصگفی صابر) و م(سعید) ی عه‌لی كه‌ماڵ به‌رپرسی ناوچه‌ی (2) سه‌ ردانی لقی شاره‌ زوری یه‌ كیتی زانایانیان كردلقی شاره‌زووریش له‌پێشوازیدا به‌ڕێز مامۆستا(بها‌والدین) ی سراجه‌دین به‌رپرسی لق و به‌ڕێزان كارگێڕانی لق م (حمید) و م (سید گاهر)و م (غازی) و م (عبدالرحیم) شایانی باسه‌ مامۆستایانی لقی شاره‌زوور خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆئه‌وسه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ وله‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ردوولا ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر كاروچالاكییه‌كانیان وخزمه‌ت كردن به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام ودۆزی زانایان ومیرات گرانی پێغه‌مبه‌ر (ص)
هه‌مان ڕۆژ وه‌فده‌كه‌ی لقی سلێمانی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێكه‌وتن بۆبه‌شداری كردن له‌ڕێو ڕه‌سمی پرسه‌ی كۆچ كردوو برایه‌كی به‌ڕێز م (یاسین حكیم) كارگێڕی ناوچه‌ی (سێ‌) ی یه‌كێتی زانایانی لقی سلێمانی