سه‌رچا‌وه‌یه‌ك له حكومه‌تی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند, كه حكومه‌ت پاشگه‌ز بۆته‌وه له بڵا‌وكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیلم كارتۆنیه‌ی وا له نه‌وجه‌وانان ده‌كات ئاینی ئیسلام به توندڕه‌و له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تایبه‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌م فیلم كارتۆنیه (مارتن ئۆرتۆن) له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی:
كاره‌كانی ئه‌م فیلمه هه‌مووی ته‌وا‌و بووه‌و درێژی ما‌وه‌كه‌شی ته‌نها شه‌ش ده‌قه‌یه‌و بڕیار بوو له‌سه‌ر تۆڕی یوتیوب له ئینته‌رنێت بڵا‌وبكرێته‌وه, به‌ڵام به‌بڕیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كاره‌كانمان ڕاگیرا، به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه دانگدانه‌وه‌ی موسڵمانانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه وته‌بێژیی ڕه‌سمی دیوانی وه‌زاره‌ت گوتی: ئه‌م فیلمه تائێستا ته‌وا‌و نه‌بووه‌و هیچ بڕیارێكیش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌رنه‌چووه, چونكه ها‌وكاری ماددی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوو كرابوو, كه مه‌به‌ستی بوو گه‌نجانی به‌ریتانی له مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگه جیهادیه‌كان هۆشیاركاته‌وه.
|