عەلمانییەتی ئێرەو ئەوێ

جەعفەر گوانی
رۆژی پێنجشەمە (3/12/2015) رۆژنامەی شەقئەلئەوسەت راپۆرتێکی دەربارەی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا بلاوکردۆتەوە، خاڵێك لە راپۆرتەکە زۆر جێگەی سەرنج بوو، کە تێیدا باس لەوە دەکات لەو گفتوگۆ دە سعاتییە: (هەندێك لە ئەندامەکان زاراوەی -ئایسیس- یان -ئای ئیس-یان بە کارهێناوە وەك ئاماژەیەك بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەمەش ئەندامەکانی تری تووڕە کردووە، کە لەبەر کۆمەڵە هۆکارێك ئەو ناوهێنانە رەت دەکەنەوە، گرنگترینیان ئەوەیە کە داعش دەولەت نییەو لەسەر بنەمای شەرعی و نوێنەرایەتی دانەمەزراوە، هەروەك ناکرێ بە ئیسلام و موسڵمانان ببەسترێتەوە، تا دواجار کامیرۆن گفتوگۆکەی یەکلایی کردەوەو داوای لە ئەندامان کرد -داعش- بەکار بێنن).
هەڵوەستەم لەسەر جۆری گفتوگۆیەکەو کۆتاییەکەی نەکرد، چونکە داعشیش هەر کورتکراوەی دەولەی ئیسلامی لە عێراق و شامە، بەڵام لەبەر ئەوەی کورتکراوەیەکی عەرەبییەو ناسراو نییە باسەکەیان بڕیوەتەوە، بەڵام دەرەنجامو پاڵنەرەکانی گفتوگۆیەکە جێگەی سەرنجن، ئەوان هەموو هەوڵیان دەخەنە کار تا گۆرەپانی بەرامبەر بچووك بکەنەوە، بۆیە نایانەوێت ئەو هەموو موسڵمانە بکەنە قوربانی چەند کەسێك، هەروەك نایانەوێت خودی ئیسلام بکەنە قوربانی تاوانی تیرۆریستان، خۆ ئەگەر بەراوردێك لە نێوان ئەمانەو هەندێك لە رۆشنبیرە عەلمانییەکانی لای خۆمان بکرێت کە لە ئاستە جیاوازەکانی حزبی و حکومی و پەرلەمانیش هەن، جیاوازیەەکی زۆر دەبینرێت، لێرە بە خورتی لەسەر تیڤی و رادیۆو کاخەزو کۆبوونەوەکان دەیانەوێت لە ئیسلام بدەن. لەوەدا قسەیەکی دکتۆر محمد سعید ڤەمەزان بووتی بەرەحمەت بێت هاتەوە بیر کە پێی وایە: عەلمانییەکانی ئەوێ تا ئەو ئاستە دژی ئاینەکانن کە رێگە لە زانست و پێشکەوتن بگرێت، بەڵام عەلمانیییەکانی ئێرە سەر لە بەری دژایەتی دین دەکەن و هیچ جیاوازیەك ناکەن.
بە دڵناییەوە لە گوێنەدانەی ئەم جۆرە نووسیارو بێژەرانەو وەناوکەوتنی شەلم کوێرم چاوەروانی هیچ خۆشییەک ناکرێت.