دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 9/6/2011 و له بناری شاخی زه‌رده‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێك له پیاوماقوڵان و شێخانی ته‌ریقه‌ت و دانشتوانی گوندی به‌ركه‌ل ، له ڕێوڕه‌سمێكدا مزگه‌وتی گوندی به‌ركه‌ل كرایه‌وه به‌ڕوی دانشتوانی گونده‌كه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای په‌روه‌ردگار ...
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ووته‌یه‌كی خوێنده‌وه ، له‌و ووتاره‌دا كه‌به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پێشكه‌شی كرد ، سه‌ره‌تا پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له دانشتوانی گونده‌كه كرد‌و پاشان باسی له ڕۆڵی مزگه‌وت كرد كه چۆن خزمه‌ت به موسوڵمانان ده‌كات و له ڕابردوشدا ڕۆڵی مزگه‌وتی گونده‌كانی بۆ ئاماده‌بوان باس كرد كه چۆن له خزمه‌تی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردا بوون و پاشان داوای له خه‌ڵكی گونده‌كه كرد كه پارێزگاری له پاك ڕاگرتنیدا بكه‌ن و داواشی لێ‌كردن به نوێژ و تاعه‌ت و خواپه‌رستی ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه .
شایانی باسه گوندی به‌ركه‌ل ئه‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویلی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار و له دوای ساڵی 1991 و ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئه‌م ساڵ مزگه‌وتیان نه‌بووه‌و گه‌لێك جاریش داوای له ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه به‌ڵام بێئه‌نجام بووه ، سه‌رئه‌نجام و له‌م ساڵداو له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان مزگه‌وتێكی خنجیلانه‌یان بنیاد ناوه .
|