ڕۆژی پێنجشه‌مه (16/6/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان له باشیك كرد‌و، له‌گه‌ڵ ستافی لق كۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی له بواری خزمه‌تكردن به زانایانی ئایینی‌و پارێزگاری لێكردنیان، له وته‌یه‌كیدا گووتی: ئه‌ركی هه‌موو ناوچه‌و لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانه به هه‌موو توانایه‌ك پارێزگاری له زانایانی ئایین‌و مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی لقی موسڵ كه ده‌بێ چه‌ترێك بێت هه‌موو مامۆستایانی ئایینی سنووری خۆی له خۆ بگرێت. وه‌كو مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كێتی زانایان هه‌موو پشتگیری‌و پشتیوانی خۆی بۆیان ده‌ربڕی.
شێخ (محه‌مه‌د میرسیدی) به‌رپرسی لقی موسڵ دوای به‌خێرهێنانێكی گه‌رم به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردن به كاروانی زانایانی ئایینی.
|