ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
به چاودێری‌و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له به‌رواری 27 رجب ی 1432 ك ، به‌رامبه‌ر 29/6/2011 ز ، له‌هۆڵی مزگه‌وتی {صواف} له شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی یادی {شه‌و ڕۆی } پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد {د . خ} مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ساز كرد، به‌ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی‌و، شێخانی تهریقهتو، به‌رپرسانی دام و ده‌زگا حیزبی‌و، حكومییهكانو، ڕێكخراوه جهماوهریو، پیشه‌یی یهكانو، كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێرو، ده‌وروبه‌ری .
شایه‌نی باسه ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو ، له‌پاشان له‌لایه‌ن {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی } به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، به‌ناوی لقی هه‌ولێر، ووتاری به‌خێر هاتنی خوێنده‌ووه، دوای به‌خێرهینانی ئاماده‌بوان، ئاماژه‌ی بهگرینگیو، پربایه‌خی ئه‌م یاده‌وه‌ری یه ئیسلامیه‌و ڕووداوه گه‌وره‌یه كرد له ژیانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ( محمد المصگفی ) ( د . خ ) هه‌روه‌ها بیرۆزبایی ئه‌م بۆنهیهیی ئارسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان كرد
له‌پاشان ووتاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌لایه‌ن به‌ڕێز { مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری } خویندرایه‌وه ، كه له ووته‌یه‌كیدا : پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی و، موسلمانانی كوردستان و، عێراق كرد‌و ، ده‌ستخۆشیشی له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد ، بۆ سازدانی ئه‌م مه‌ڕاسیمه ، به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده پڕ شكۆیه .
له‌پاشان ووتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز {حاجی كامل حاجی علی } وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی خوێندرایه‌وه، كه‌له ووته‌یه‌كیدا : ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی ئه‌م یاده كرد .
له پاشان ووتاری پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك {نه‌وزاد هادی } پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه .
|