وەزارەتی ئەوقاف پۆستی راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكانی لەڕێگای راگەیاندنی ئاشكرا و لەسەر بنەمای(cv)دادەنێت

بۆ رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ هەموو مامۆستا وخاوەن بڕوانامەكان كە مونتەسیبی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،وەزارەتی ئەوقاف لەرێگای توانای زانستی و لەسەر بنەمای(cv)كەسەكان لەپۆستی راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكان كە سەربەوەزارەتی ئەوقافن دادەنێت و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك لەوەزارەتی ئەوقاف پێكهاتوە و داوا لەو بەرێزانە دەكەین خواست و توانای ئەوەیان هەیە وەك راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكان دابنرێن لەئێستاوە هەتا رۆژی چوارشەممە 6/7/2011(cv)یەكانیان پێشكەش بەو لیژنەیە بكەن كەلەوەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەو مەبەستە پێكهاتوە و بەسەرۆكایەتی بەرێز وەزیری ئەوقافە.

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف