له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رنه‌چوون دایكی كردییه‌ له‌شفرۆش

منداڵێكی مه‌كسیكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵا ده‌رنه‌چوو دایكی ناچاری كرد ببێته‌ له‌شفرۆش.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌ناسراو پۆلیسی مه‌كسیك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پیاوێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر كچێكی منداڵ له‌ كانكۆنی مه‌كسیكی له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن، كه‌ ئه‌و كچه‌یان دۆزییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵان بوو، له‌ به‌رامبه‌ر كاری سۆزانی پاره‌ی پێدا بوو.

پۆلیسی مه‌كسیكی له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: پیاوه‌كه‌ كه‌ چوار ئافره‌تی له‌گه‌ڵ دابوون ده‌ستگیر كراوه‌، به‌م دایكی منداڵه‌كه‌ تا ئێستا هه‌ڵاتووه‌‌و ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.