چۆن حیجاب خۆشەویست دەکەیت لای کچەکەت

 

 ‌ بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
زوربەی خەڵکی پێیان خۆشە کچەکانیان جل و بەرگی حیجاب بپۆشن، و سورن لەسەر داپۆشینیان و خۆشەویست کردنی پاپەندی ئاینی لەلایان، بەڵام هەندێک جار هەڵە دەکەن لەم ڕێگەیەدا و پەنادەبەنە بەر توند و تیژی یان کەم تەرخەمی دەکەن، هەردوو ڕێگەکە پێویستە ڕێک بخرێنەوە، 
بۆ ئەم مەبەستە(۱۰) دە ڕێگای کورتی زانستی بۆ خۆشەویست کردنی حیجاب لای کچەکانتانتان دەخەمە بەر دەست کە لە هیچیاندا توندو تیژی و لێدان و توڕە بوون و ناچار کردنی تیادا نییە بەهیوای ئەوەی خێزانەکان بەئارامی ئەم فەریزە شەرعیە فێری کچ و خوشکەکانمان بکەن:

 

 

1-لەمناڵیەوە لەگەڵ کچەکەت دەست پێ بکە وحیجابی لا خۆشەویست بکە و چاوەڕوان مەکە تا گەورە ببێ ئینجا فەرزی بکەی لەسەری، چونکە ئەگەر چاوەڕوانی بکەی تا گەورە ببێ ئەو کاتەقەناعەتەکانییشی گەورە دەبن، و ئەو کاتە زۆر قورس دەبێت ئەوەی مەبەستتە بیکەی بە قەناعەت لەلای، بەتایبەت کە بە پێچەوانەی ئارەزووەکانی یان ژینگەکەی بوو، بۆیە هەر لە مناڵیەوە وردە وردە ئەو حەزەی لا دروست بکە.
2- سەر سوڕمانی خۆتی بۆ دەر ببڕە بەرامبەر بە ئافرەتە باڵا پۆشەکان، ولەپێش چاوی زۆر باسی ئەو بابەتە بەسەرسوڕمانێک کە ئاوێتە بێت لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی و بەگەورەدانان دەر ببڕە، بۆ نمونە بڵێ بەراستی ئافرەتی حیجاب( بە ویقارە، بە شەخسییەتە، حیجاب بەهاو نور و گەشی دەبەخشێ بە ئافرەتان..) بڵێ کچانی باڵاپۆش بە دیمەنەکانیان ئەوە نیشان دەدەن کە پەروەردەیەکی بەرز کراون خاوەن بنەماڵەیەکی قورس گران و بڵندن.

 

 

3- پێی بڵێ حیجاب فەرمانی خوایە و تێی بگەیەنە کە ئەم کارە تەنها لەبەر خاتری ڕەزامەندی خوا ئەنجام بدات نەک لەبەر خاتری کەس، وە خوای گەورە لەهەمووشوێن و کاتێکدا دەیبینێ، وە تێی بگەیەنە کە ئافرەتی داپۆشراو فەرمانی خوای گەورە جێبەجێدەکات بۆیە خوای گەورە خۆشی دەوێت و لێی ڕازی دەبێت، ئایەتەکانی حیجابی بۆ بخوێنەرەوەو بۆی ڕاڤە بکەو تەئکید لەسەر ڕازیکردنی خوا بکەرەوە و سزای پابەند نەبوون بەفەرمانی خو لەم بارەیەوە بۆ باس بکە.
4- نمونەی ئافرەتە حیجابە سەرکەوتوو بەڕێزەکانی بۆ بهێنەرەوە لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە درودی خوای لەسەر دەست پێ بکە و نمونەی ئافرەتە ساڵح و خواناسەکان بە دوای ئەوان بە درێژایی مێژوو پاشان ژیانی ئافرەتە تەوبەکار و سەرکەوتووەکانی ئەم سەردەمەی بۆ باس بکە.

 

5- بەراوردیەک بکە لە نێوان ئەو نمونانەی پێشوو و ئافرەتە سافیرەکان کە ملکەچ نەبوون بۆ فەرمانی خواو، چۆ زۆر جار سفوریەکەیان توشی مەترسی کردوون و، بونە نیچیری خەڵکێکی خۆپەرست بێ سفەت و هەوەس باز.

6- باسی هەڵسوکەوتی ئافرەتی ساڵح و پابەندی بۆ بکە، و باسی پاداشتی پابەند بوون بە کردەوە چاکەکان، و پاداشتی ئافرەتە ساڵحەکان، و بە پێچەوانەشەوە سزای بێ فەرمانی پابەنود نەبونی بۆ باس بکە و، وە چۆن ئافرەتی ساڵح هەمیشە دەبێ ببێتە هۆکاری خێر و هیدایەت و پارێزراوی بۆ هاڕێکانی.

7- هەوڵ بدە کچەکەت هاوڕێیەتی کچە ساڵحەکان و باڵا پۆش داپۆشراوەکان بکات، و لەناو بێ ئاگاو غافڵ سفورەکان بەجێی مەهێڵە و، مەهێڵە هاوڕێیەتیان بکات، چونکە هاوڕێیەتی لەهەردوو لاوە کاریگەری بەهێزی هەیە.

8- دایکی کچەکەت بکە بە قودوەو پیێشەنگێکی باش بەتایبەتی لە بارەی حیجابەوە، و لەگەڵ دایکیدا دانیشتنی تایبەتی لەبارەی حیجاب و داپۆشراویەوە بۆ ڕێک بخەو با دایکی باسی چۆنیەتی باڵاپۆش بوونی خۆی بۆ بکات، وە چیرۆکی ئەو ئافرەتانەی بڕیاری باڵا پۆشیان داوە.

9- وابکە دایکی لەگەڵ خۆی بیبات بۆ مەجلیسە خێرەکان، و دەرسەکان و خولەکانی قورئان خوێندن و مزگەوتەکان، وە وا بکە بۆ هەموو ئەو شوێنانە باڵا پۆش بێت، بەم شێوەیە ڕا دێت و خۆشی دەوێت .

 

10- دیاری و پاداشت بەکار بهێنە بۆ هاندانی لەسەر حیجاب و پابەند بوونی، وە تێشی بگەیەنە کە پاداشتی گەورە لای خوای گەورەیە لە بەهەشتی پان و بەرین، وە تێی بگەیەنە کەحیجاب هەویەوی ئافرەتی موسوڵمانە وڕەمز‌ی پابەن بونیەتی و تاجی سەروەریەتی و پێویستە فەخری پێوە بکا.
لەهەموو ئەمانەش گرنگتر پاڕانەوەیە لەخوای گەورە بۆ هیدایەت دانیان بۆپابەند بوون بەشەرعەوە ‌.
خوای پەروەردگار هیایەتی هەموان بدات..

 

 

وەرگێڕانی بەدەسکاریەوە د. حسن محمد پشدەری