لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مانگی ره‌مه‌زان

به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان‌و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ بۆ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ هاوكاری یه‌كێتی زانایان لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌، كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ چاپكردنی كاته‌كانی ئیمساك‌و بانگدان، كه‌ ساڵانه‌ ته‌نها بۆ شاری هه‌ولێر بوو، بۆ ئه‌م ساڵ بڕیاره‌ جیاواز بیت، به‌وه‌ی بۆ هه‌ر سێ‌ پارێزگای هه‌ولێر‌و دهۆك‌و سلێمانی دروست ده‌كرێت، كه‌ ره‌چاوی جیاوازی ئه‌م شوێنانه‌ بكرێت.

ئه‌وه‌ سه‌رباری تۆماركردنی وتاری تیڤیه‌كان بۆ ئێواران‌و پارشێوان، هه‌روه‌ها به‌ستنی مێزگرد‌و، ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت بۆ مزگه‌وته‌كان‌و هاووڵاتیان‌و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌.