لقی شاره‌زووری زانایان كۆڕێك بۆ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ساز ده‌كات

لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پَیدانی چالاكی لاوان _ئۆفیسی سه‌یدسادق، له‌به‌رواری 3/8/2011كاتژمێر (5)ی ئێواره‌، هه‌ستا به‌سازدانی ئێواره‌كۆڕێك بۆ به‌ڕێز( پڕۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ) له‌ژیر ناونیشانی (سیماكانی گوتاری ئیسلامی هاوچه‌رخ ) كه‌تایبه‌ت بووبه‌ زانایانی سنوری شاره‌زوور ، كه‌كۆڕه‌كه‌ زیاتر له‌كاتژمێریكی خایاندوو له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ به‌چه‌ندین پرسیاربابه‌ته‌كه‌ ده‌وله‌مه‌ندكرا.