له‌پێشوازی مانگی ره‌مه‌زاندا ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایان كتێب به‌سه‌ر زانایاندا دابه‌ش ده‌كات

كتێبی(مختارات منبریه‌) بریتی یه‌ له‌كتێبێكی قه‌باره‌ مام ناوه‌ند ی(218) لاپه‌ره‌یی كه‌پێكهاتووه‌ له‌ (51)بابه‌ت له‌ووتاری ڕۆژانی هه‌ینی كه‌به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه‌و ڕاڤه‌ی ته‌واوی بۆبابه‌ته‌كان كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پاڵفته‌، ده‌وڵمه‌ند به‌ ئایه‌ته‌كانی قورئان وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت).

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا (صلاح الدین باقر)وه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌به‌ تیراژی (500) دانه‌ چاپ كراوه‌و له‌لایه‌ن ناوچه‌ی (سیدصادقی ) یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ سه‌ر به‌لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایان ، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ده‌ڤه‌ری شاره‌زووردا دابه‌شكرا وه‌ك زانایانی (سیدصادق ،هه‌ڵه‌بجه‌،هه‌ورامان،پێنجوێن،هه‌ڵبجه‌ی تازه‌،عه‌ربه‌ت، زانایانی سلێمانی )ئه‌مه‌ش وه‌ك دیاری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.